بابهت: نهێنى یەكانى جەژن
ئەى موسڵمانى خۆشەویست: تێگەشتن لە نهێنى پەرستش و دورشمە ئاینییەكان مانایەك و ووزەیەكى تر دەبەخشێتە ڕوحەكان بە شێوەیەك كە ڕوحەكان زیاتر ئاشنا دەبن بە چێژى سوود و واتاى ئەم دروشمانە وە یەكێك لەو دورشمە ئاینیانە كە ئێمە ساڵانە بە هۆیەوە دڵەكانمان پڕ دەبن لەشادى و چاوەكانمان گەشاوە تر دەبن ((جەژنى ڕەمەزان و جەژنى قوربان))ە كە دوو منارەى ڕووناك كەرەوەى ڕێگاى موسڵمانانە وە موسڵمانان پێویستە شانازى بەم دوو جەژنەوە بكەن، وە هەریەكێك لەم جەژنانە ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا چەندەها یاسا و ئاداب و نهێنى تێدا داناوە كە من لەم نوسینەدا بەكورتى تەنها ئاماژەم بە (نهێنیەكان) كردووە تاوەكو لە شنەباى سۆزو بەزەیى ئەم جەژنە بێ بەش نەبین وە هێدى هێدى لە نهێنیەكان بگەین وە جەژن بكەینە ماڵى ڕازاوەى گەردن ئازایى و لێبوردن و سەردان و ئاشت بوونەوە....
1- بەڕاستى جەژن ڕواڵەت و دیمەنێكە لە دیمەنەكانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام وە بە هەرە بەرزترین ڕێوڕەسمى ئایینى دێتە ئەژمار كە چەندەها یاساو پەند و مانا و نهێنى گرنگى تێدا بەرجەستە دەبێت كە سەد مەخابن زۆربەى موسڵمانان لێى بێ ئاگان و ناگەنە پەنهانییەكانى.
2- جەژن لە ڕوو مورۆڤایەتیەكەیەوە ڕۆژێكە كە هێزى دەوڵەمەند و لاوازى هەژاران كۆدەبنەوە بەیەكەوە لەسەر خوانى خۆشەویستى و دادپەروەرى خواى پەروەردگار كە ناونیشانەكەشى (زەكات و لێبوردن و ئاشت بوونەوەیە).
3- جەژن لەڕووى مانا ئاینیەكەیەوە واتە سوپاسگوزارى بۆ خوا لە دواى تەواوكارى پەرستشەكان، كە ئەمە تەنها بەزمان ناوترێ بەڵكو لە نێو دڵدا هەڵدەقوڵێ و بەرهەمەكەشى دڵنەوایى و ڕازى بوونە بەم بۆنەیە، وە لە ڕووكەشیشدا خۆشى و گەشانەوەیە وە تێكەڵ بوونى موسڵمانانە، وە بەشداریكردنە لەم پەرستشە وە سڕینەوەى سنورى دابڕانى نێوان هەژاران و دەوڵەمەندەكانە.
4- جەژن ڕەنگدانەوەى هەیە لەسەر دەوڵەمەندەكان بە شێوەیەك كە دەوڵەمەند لەو پەڕى خۆشى و ڕابواردن و شادى یە سامانى دونیاى لەیاد نامێنێ و دادەبەزێت بۆ ئاستى هەژاران وە ئەوانەى كە لەدەوروبەرى ئەمن هەمووى بە براو پاڵپشتى خۆى ئەزانێ وە هەرچى هەڵەى ساڵى ڕابردووى خۆى هەیە هەمووى بە چاكەى ئەم ڕۆژە پیرۆز و پرشنگدارە دەسڕێتەوە.
5- جەژن ڕەنگدانەوەى هەیە لەسەر هەژار و دەست كورتەكان هەژاران لەم ڕۆژەدا هەرچى پەژارەى دڵیان هەیە هەمووى فڕێ ئەدەن وە دڵەكانیان پڕ دەبێت لە شادى، وە جەژن بە دەستەكانى نێو چاوى هەژاران دەسڕێتەوە لە تۆزى بێزارى و ناڕەحەتیەكانى ساڵى ڕابردوو، وە ناخى هەژاران ڕادەماڵێ لە هۆكارەكانى بێ هیوابوون و لاوازى.
6- جەژن لە ڕووى مانا دەروونیەكەیەوە سنورە لە نێوان كۆتكردنى دەروون كە ئەندامەكانیش بۆى ملكەچن وە لە نێوان دەرپەڕین و كرانەوەیەك كە ئارەزووحەزەكان بۆى دەخوازن.
7- جەژن لەڕووى مانا كاتیەكەیەوە (زەمەنیەكەى) ڕۆژێكە تەرخان كراوە بۆ لە بیرچوونى ناڕەحەتى و چێژى تاڵیەكان وە پەروەردەكردنى دەروون بۆ بەرخودان و تێكۆشان.
8- جەژن لە ڕووى مانا كۆمەڵایەتیەكەیەوە ڕۆژانێكە منداڵان باران و ڕەحمەتى سۆزو بەزەیى خۆشى دەپۆشێ وە هەژاران دەست لە ملى بەخشندەیى و كرانەوەى دەكەن وە خزمان هەموویان بەیەكەوە دەگەن وە موسڵمانان كۆدەبنەوە لەسەر خوانى لێبوردن وە سەردانى یەكترى، ڕۆژێكە دەروونەكان ڕق و كینە لە یادى خۆیان دەبەنەوە وە دڵەكان پاك دەبێتەوە بەڕاستى ئەوانى ئاماژەم پێ كرد هەمووتازەكردنەوەى پەیوەندى كۆمەڵایەتى یە كە خۆى لە چڵە پۆپەى خۆشەویستى و وەفاو برایەتى دا دەبینێتەوە.
9- جەژن شادیەكى كشتگیرە لە دەرگاى هەموو ماڵێك دەدات وە لە نێو خێزانەكاندا ڕایەخەى خۆشى ڕادەخات.
10- بۆ جەخت كردنەوە لەسەر لایەنى كۆمەڵایەتى لە جەژندا ئایینى پیرۆزى ئیسلام زەكاتى سەرفترەى داناوە لە جەژنى ڕەمەزاندا وە قوربانى كردن لە جەژنى قورباندا. بەڕاستى حیكمەت و پەندیش لەم دوویاسا بە پێزە لە جەژندا بەخشندەیى و خێر و چاكە و هاوكارى یە بۆ ئەوەى هەر لەگەڵ گزنگى خۆرى بەرەبەیاندا ڕووەكان بگەشێنەوە و بزێوى شادى لێوەكان بنەخشێنێ وە دڵەكان پڕبن لە شادى.
11- لە جەژندا چەندەها یاساى تێدایە بۆ شكاندنەوەى دەروون لە پەتاى زوڵم و خۆبەزل زانین و لە خۆبایى بوون، و چەندەها نهێنى تێدایە بۆ پاككردنەوەى دڵ... جەژن واتە: دادپەروەرى لە نێوان هەموو توێژە جیاوازەكانى كۆمەڵ، جەژن واتە: یەكبوون، چاكخوازى، قوربانیدان، خۆشەویستى، گەردن ئازایى...
12- جەژن واتە: مەیدانى پێشبڕكێى چاكخوازان، وە بوارى كێبڕكێ یە بۆ بەدەست هێنانى چاكە.
13- گەورەیى جەژن زیاتر لەوەوە ئاشكرا دەبێت كە هەریەك لەم دوو جەژنە خاوەنى ڕێوڕەسمى ئاینیین كە هۆى گەشەن بۆ ڕۆحەكان وە هەوێنى توندوتۆڵ كردنن بۆ لایەنە كۆمەڵایەتیەكان، وە شنەباى تاك و كۆمەڵگاكان كە ئەویش ((ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و قوربانى كردنە))
14- ئەم دوو جەژنە جەژنى ئاینین بە هەموو ئەو پەرستشانەى كە تێداهەن تەنانەت ئەو سوننەتانەى كە ئێمە لێی بێ ئاگاین وەكو خۆڕازاندنەوە، بۆن خۆش كردن، پارەبەخشین، پێشوازى میوان، شادى كردن، ئاشت بوونەوە، لێبوردن.
ئەم كردەوانە هەمووى بە چاكە بۆمان دەنوسرێت ئەگەر نیازمان پاك بێت و مەبەستمان خوا بێت چونكە بە ڕاستى یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانى ئەم ئاینە پیرۆزە ئەوەیە كە ئەگەر نیەتمان بۆ خوا بێت ئەوە كردەوەكانى دونیاشمان بە چاكە بۆ دەژمێردرێت، وەكو پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((حتى اللقمة تضعها فيّ امرأتك)) واتە: تەنانەت ئەو پاروەى كە دەیكەیتە دەمى هاوسەرەكەتەوە بە چاكە دەنوسرێ.
15- هەردوو دیوى جەژنەكان لە فەرهەنگى ئیسلامدا واتە: (جوانى، شكۆى، مەزنى، كامڵ بوون، پەیوەست بوون، تێكەڵاوى موسڵمانان، لێبوردن، بەخشین، خەندەیى سەرلێوەكان، شادى دڵەكان، ماڵئاوایى لەخەمەكان، بەهارى ڕوحەكان...)
16- نهێنى پەند وەرگرتن لەم جەژنانەدا لە خودى ڕۆژەكە نیە كە لە بەرەبەیانەوە دەست پێ دەكات و لەگەڵ خۆرئاوابوون ماڵئاوایى دەكات... بەڵكو نهێنى پەند وەرگرتن لەم ڕۆژەدا بە كردەوە چاكەكانێتى لە (چاكەكردن و لێبوردن و ئاشت بوونەوە و سەردانى هاوڕێ و خزمان....)
سەرنج و تێڕامان
ئەوانەى كە ئاماژەمان پێ كرد چەند مانا و نهێنى یەكە كە ئیسلام بایەخیان پێ ئەدات لەم دوو جەژنە... بەڵام سەد مەخابن موسڵمانان لە زۆربەى ئەم نهێنیانە بێ ئاگان وە نەچوونەتە ناخى ئەو پەرستشانەى كە لەم ڕۆژەدا بایەخێكى ئێجگار زۆرى هەیە وە كاریگەرى هەیە لەسەر خودى موسڵمانان.
1- زۆربەى موسڵمانان ئەم دوو جەژنەیان ڕاماڵیوە لەبەرگ و پۆشاكە ئاینیەكەى وە لایەنە ڕوحیەكەیان پەراوێز خستووە وە لەسەر ئەنجامى ئەم پەراوێزخستن و پشتگوێ خستنە دەبینین موسڵمانان زۆر بەساردى وە بێ بایەخیانە پێشوازى لەم دوو جەژنە دەكەن بەڵكو وەكو كاڵایەك هەڵس و كەوتى لەگەڵ دەكەن وە بەهەلى ئەزانن بۆ ئەوەى بازرگانى بەسەرەوە بكەن وە هەر كە ڕۆژانى جەژن نزیك بوویەوە نرخ لەبازاڕدا دەگاتە ئەو پەڕى گرانى.... كە ئەمانە هەمووى نەزانى ودووریە لەو لایەنە ڕوحیانەى كە باسمان كرد وە كاریگەر نەبوونە بە جەژن و ماناكانى.
2- وەكو وتمان: جەژن بوارى شادى و سەردان و خۆشى كردن و فەرامۆش كردنى خەم و پەژارەكانە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا نابێت موسڵمانانى جیهان لە یاد بكەین و ئەوانەى كە لە جیهاندا دەناڵێنن بەدەست زوڵم و زۆردارى و هەژارى و دەربەدەرى و شەڕو كێشەوە بەڵكو پێویستە هاوخەمى ئەوان بین ڕەنگە بپرسى و بڵێى: كەواتە نابێت پۆشاكى نوێ لەبەر بكەین وە نابێت شادى بكەین.....؟!!!
لە وەڵامدا دەڵێم: نەخێر هاوخەمى بە پاڕانەوە و نزا دەبێت لە پەروەردگار بۆ ڕزگار بوون و سەرفرازى موسڵمانانى جیهان ئەوانەى كەوا بەدەست زوڵم و ستەم و هەژارى یەوە دەناڵێنن.
3- بێگومان تۆى باوك یان دایك یان برا یان خوشك خۆت ئامادەكردووە بۆ جەژن بەجل وبەرگى نوێ یان بە ئامادەكردنى خوانى ڕازاوە لەگەڵ ئەمەشدا خۆت ئامادە بكە بۆ ڕەزامەندى خواى پەروەردگار
* دڵسۆزانە سەردانى دراوسێ و خزم و هاوڕێكانت بكە
* دڵسۆزانە ئەو كەسانەى لێت زویر بوون ئاشتیان بكەرەوە باشنەباى سۆزى جەژن دڵەكانتان ڕاماڵێت لە ژەنگى ڕق و كینە و زویر بوون بالێوەكانتان خەندەى لێ ببارێ بەسەر هەژاران و هەتیوان دا مەرج نى یە چاكە تەنها پارە بەخشین بێت بەڵكو ووتەیەكى شرین چاكە (صدقة) یە.
لە یادت نەچێت
لەگەڵ هەڵهاتنى گزنگى خۆرى یەكەم بەرە بەیانى جەژندا كاتێك كە دەستى دایك و باوكت ماچ دەكەیت وە چاوەكانت گەشە بەڕووى هاوسەرەكەت وە دەست لە ملى برا و خوشك و كەس و خزمەكانت ئەكەیت وە پاشان كۆدەبنەوە لەسەر خوانى ڕازاوەى جەژن
لەبیر نەكەیت... ئەو كەسانەى كە بێ بەشن لە سۆز و بەزەیى باوكیان.
ئەو بێوەژنانەى كە بێ بەشن لە خەندەى هاوسەرەكانیان.
ئەو منداڵانەى كە بێ بەشن لە باوەشى گەرمى دایكیان.
وە ئەو دایك و باوكانەى كە بێ بەشن لە چاوى گەشى منداڵەكانیان.
لە یادت نەچێت... چونكە ئەمانە لە پێشوازى جەژندا فرمێسك دەبێتە میوانیان وە دڵەكانیان دەبێتە كانیاوێك لە ئاگر.
[size=24]ba8.org[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]