بابهت: ئەو هەڵانەى كە لە نوێژى جەژن و ڕۆژانى جەژندا دەكرێن ..!!!
ئا: إدریس محمود
إنَ الحمد لله نحمده و نستعينه و نستغفره، و نعوذ بالله من شرور أنفسنا و من سيِئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلَ له، و من يضلل الله فلا هادي له، و أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له أشهد أنَ محمدا عبده و رسوله.
أمَا بعد:
ئەو هەڵانەى كە لە نوێژى جەژن و ڕۆژانى جەژندا دەكرێن:
1. خۆنەشوشتن لە ڕۆژى جەژندا.
2. نەپۆشینى باشترین جل و بەرگ لە ڕۆژى جەژندا.
3. نەخواردنى چەند دەنكە خورمایەك لە ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان پێش دەرچوون بۆ نوێژى جەژن.
4. خواردن پێش دەرچوون بۆ نوێژى جەژن بۆ (مصلى) لە جەژنى قورباندا.
5. گەڕانەوە لە نوێژى جەژن بە هەمان ئەو ڕێگایەدا كە پێیدا ڕۆیشتووە.
6. ڕۆیشتن بۆ (مصلى) بە سوارى بە بێ عوزر.
7. وازهێنان لە تەكبیرە كردن لە ڕۆژانى هەردوو جەژنەكەدا.
8. تایبەتكردنى شەوى جەژن بە شەونوێژ.
9. زیادكردنى شتێك لە سەر تەكبیرە كە تێیدا نیە، بۆ نمونە بڵێت: (اللهم صل على سيدنا محمد) تاوەكو دەڵێت:(و سلم تسليما كثيرا).
10. سەرقاڵ بوون بە سەردانكردنى هاوڕێ و برادەران لە ڕۆژى جەژندا بە بێ ئەوەى سەردانى خزمە نزیكەكان بكات، یان تایبەتكردنى سەردانى خزم و كەس و كار تەنها لە ڕۆژى جەژندا.
11. وتنى ئەوەى كە نوێژى جەژن واجب نیە و ئەوەى وازى لێ دەهێنێت تاوانبار نابێت.
12. بانگ كردن بۆ نوێژى جەژن بە وتنى (الصلاة جامعة).
13. قورئان خوێندنى هەندێك لە بانگدەران یان یەكێك لە نوێژكەران پێش ئەوەى وتاربێژ بێتە (مصلى) یان مزگەوتەوە.
14. تەكبیرەكردنى بڕواداران بە دەنگێكى بەرز لە دواى ئیمامەوە.
15. كردنى وتارى جەژن بە دوو وتار وەكو وتارى هەینى.
16. دەست پێكردنى وتارى جەژن بە تەكبیرە كردن.
17. تەكبیرە كردن لە كاتى وتارى جەژندا.
18. داهێنانى نوێژێك لە شەوى جەژنى ڕەمەزان و جەژنى قورباندا.
19. ڕازاندنەوەى مزگەوت لە جەژنەكاندا.
20. بڕوابوونى هەندێك لە خەڵكى بەوەى كە چەقاندنى چەقۆ بە دەرگادا لە شەوى جەژنى ڕەمەزاندا دەبێتە هۆى دوورخستنەوەى شەیتان.
21. ترساندنى مسوڵمانان بە یاریە ئاگرینەكان لە ڕۆژى جەژندا.
22. قومار كردن و یارییە نامەشروعەكان لە ڕۆژى جەژندا.
23. ڕۆیشتنى منداڵان بۆ سینەما و ئەو شوێنانەى یارى ناشەرعى و حەرامیان تێدا دەكرێت لە ڕۆژى جەژندا.
24. خۆ دانەپۆشین و خۆ ڕازاندنەوەى كچان (ئافرەتان) لە ڕۆژى جەژندا.
25. تەوقەكردنى پیاوان لەگەڵ ئافرەتانى نامەحرەم لە ڕۆژى جەژندا.
26. تێكەڵ بوونى ئافرەتان و پیاوان لە كاتى سەردانكردن لە ڕۆژى جەژندا.
27- قوربانى نەكردن لە لایەن كەسێكەوە كە تواناى هەبێت لە ڕۆژانى جەژنى قورباندا.
28. لابردنى موو نینۆك لە لایەن ئەو كەسەى كە قوربانى دەكات لە دە ڕۆژى یەكەمى مانگى (ذي الحجة)، وە هەروەها لە ڕۆژى دەیەم و دواى ئەوەش ئەگەر قوربانیەكەى نەكردبێت.
29. ڕازاندنەوەى ئاژەڵى قوربانى بە ڕەنگ كردن و گوڵ پێداكردن.
30. قوربانیكردن بە مەڕێك كە عەیبدار بێت و تەمەنى لە یەك ساڵ كەمتر بێت.
31. بڕوابوون بەوەى كە ئاژەڵى مێینە دروست نیە بۆ قوربانى.
32. سەربڕینى ئاژەڵى قوربانى لە شەوى جەژندا یان پێش نوێژى جەژنى قوربان
33. فرۆشتنى ئاژەڵى قوربانیەكە و دابەشكردنى نرخەكەى بە سەر كەم دەستەكاندا، یان تەنها نرخى ئاژەڵەكە دەربكات (دابەش بكات) بە بێ سەربڕینى.
34. چاك سەرنەبڕین و ئازاردانى ئاژەڵەكە لە كاتى سەربڕینیدا (یان بەكارهێنانى چەقۆیەك كە تیژ نەبێت).
35. زیكرى خوا نەكردن لە كاتى سەربڕیندا.
36.پێدانى گۆشت بەو قەسابەى كە ئاژەڵەكەى سەربڕیوە لە برى ئەو ئەو كرێیەى كە بۆى دیارى كراوە.
37. فرۆشتنى پێستى ئاژەڵەكە.
38. تایبەتكردنى قوربانى بۆ مردوو، بەڵام بۆچوونى درووست ئەوەیە كە قوربانیەكە بۆ هەموو خێزانەكە دەبێت (زیندو و مردوویان).
وآخر دعوانا أنِ الحمدُ لله رَبِّ العالمين
=======================
لە كتێبى: (تحذير الفضلاء مما يقع من المصلين من الأخطاء)
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ