بابهت: گوڵــــم
[size=16][center]گوڵم ڕووخسارو ئاکاری جوانت
ھەست و سۆزی دڵ ئەبزوێنێ
مانگی چواردە کەی وەک تۆ جوانە
کاتێ لە ئاسمان خۆی ئەنوێنێ
* * * *
...عەتر ئەبارێ ئا لەو شەقامەی
کە تۆ بە نەرمی بەسەریا ئەڕۆی
خۆزگە دڵی من نەمامێ بوایە
لەو شەقامەدا شین ببابۆ خۆی
* * * *
بەڵکو بە ڕێکەوت بە تۆ شاد ئەبوو
کە بە بەردەمیا ڕەت ئە بووی جارێ
تا ھەست و سۆزی بارانی عەشقم
نم..نم..بەسەر سەرتا ببارێ
* * * *
تاڕەنگ و ڕووخساری پەری ئاسات
ھەمیشە تەڕ باو ووشک نەبوایە
زولف و ئەگریجەو پەرچەمی خاوت
بۆنی عەشقی منی لێ بھاتایە
فهیسبوك
[/center][/size]
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]