بابه‌ت: وانـــه‌ی گـــریــانــم مــاوه ✿✿✿✿✿
وانـــه‌ی گـــریــانــم مــاوه ✿
له شه‌وێكی ماتدا
له‌گه‌ل هه‌ناسه‌ی بێده‌نگی مانگدا
له‌گه‌ل پیته بێ وشه‌كان
لێوم له دووری خه‌می لی ئه‌تكا
له‌گه‌ڵ بێ رووناكی شهدا
بهدواییی چڵێك ڕیحانهدا ئه‌گه‌ڕیم
تا له‌گه‌ل هه‌ر فرمێسكێكمدا
ئه‌و هێدی هێدی
دڵۆپه فرمێسكه‌كانم بكاته ئامێزی خۆی
به‌شوێن هه‌ر نۆتهیهكدا ئه‌گه‌ڕێم
هه‌ر سوچه و كوغێك ئه‌چم
هه‌ر كه‌نار ده‌ریایه‌ك و باغێك ئه‌چم
په‌ڕه‌یه‌ك ئاوزێكی ته‌واوبێت
چون بێنازی گیتار و پیانۆكه‌م
له مێژه بی سۆزن
بۆیه ئێستا
له‌م شه‌وه‌دا لێگه‌ڕین
هه‌موو بڕۆن بنوون
من هێشتا
وانه‌ی گریانم ماوه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم