بابه‌ت: چی ته‌مه‌ن كورت ده‌كات؟
[center][size=24]
ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن ته‌مه‌ن كورت ده‌كات زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن (شه‌ش) كاتژمێر له‌ڕۆژێكدا ته‌مه‌نی مرۆڤ پێنج ساڵ كه‌مده‌كات، ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن بۆ یه‌ك كاتژمێر ته‌مه‌ن (22) خولهك كه‌مده‌كات. ... ... زانایانی زانكۆی (كۆینزلاند)ی ئوسترالیا دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی، هه‌ركه‌سێك له‌ڕۆژێكدا شه‌ش كاتژمێر به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه بباته سه‌ر، دووچاری نهخۆشیو قهڵهویو ئالوده‌بوون به‌جگه‌ره‌و ماده كحولییه‌كان ده‌بێت، به‌و پێیه‌ش پێنج ساڵ زووتر له‌و كه‌سانه ده‌مرێت كه ڕۆژانه چالاكی وهرزشیو چالاكی دیكه ئه‌نجامده‌دات. (مۆرین تالبۆت) لێپرسراوی په‌رستیاران له‌دامه‌زراوه‌ی دڵ له‌زانكۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، زۆركه‌س بڕیاری وازهێنان له‌جگه‌ره كێشان ده‌ده‌ن، چونكه زیانی بۆ له‌ش هه‌یه، پێویستیشه ده‌رباره‌ی ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆنیش هه‌مان بڕیاربده‌ن، داواشیكرد، له‌جیاتی ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن ڕۆژانه چالاكی وه‌رزشی ئه‌نجامبده‌ن سوودمه‌ند تره
س به‌كره جۆ[/size][/center]