1

بابه‌ت: كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت

[size=24]الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الى یوم الدین.

ئه‌و به‌هه‌شته‌ى خوا ئاماده‌ى كردووه‌ هیچ كه‌سێ له‌ ده‌رگاكه‌یه‌وه‌ ناچێته‌ ژووره‌وه‌ ئه‌گه‌ر كلیلى ئه‌و ده‌رگایه‌ى پێ نه‌بێ ، كلیلى ده‌رگاى به‌هه‌شتیش بریتیه‌ له‌ (لااله الا الله)، به‌لام ئه‌م كلیله‌ چه‌ند ددانێكى تایبه‌تى هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و ددانانه‌ى نه‌بێت ئه‌وا ده‌رگاى به‌هه‌شتت بۆ ناكرێته‌وه‌.

زانایان ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت باسى مه‌رجه‌كانى  (لااله الا الله) بۆمان كردووه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ حه‌وت مه‌رج :-

1- العلــــــــــــــــــم    ( زانینى ماناكه‌ى )

واته‌ زانینى ماناى (لااله الا الله) چونكه‌ ته‌نها وتنى ئه‌م وشه‌یه‌ به‌س نى یه‌ به‌ڵكو ده‌بێ ماناكه‌ى بزانیت ، ئه‌گه‌ر ته‌نیا وتنى (لااله الا الله) به‌س بوایه‌ ئه‌وا موشریك و بێ باوه‌ڕه‌كانیش ده‌یان ووت به‌لێم ئه‌وان ده‌یانزانى ماناى (لااله الا الله) چى یه‌ بۆیه‌ نه‌یان ده‌ووت.

ده‌بێ بزانیت كه‌ماناى (لااله ) واته‌ هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نی یه‌ به‌حه‌ق جا بائه‌و په‌رستراوه‌ پێغه‌مبه‌ربێ یان فریشته‌ بێ یان پیاو چاك، كه‌ده‌ڵێت ( لااله ) واته‌نابێ هیچ عیباده‌تێكت بۆ غه‌یرى خوا بكه‌ى ئه‌مه‌ ماناى ( لااله ) نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن واته‌ هیچ خوایه‌ك نى یه‌ ، چونكه‌ كافره‌كانى قوره‌یشیش نه‌یان ده‌ووت خوا نى یه‌ به‌ڵكو بڕوایان به‌خوا هه‌بوو به‌لێم شه‌ریكیان بۆ داده‌نا ، كه‌ ده‌ڵێت ( الاّ الله ) واته‌ په‌رستراوى حه‌ق ته‌نیا خوایه‌ غه‌یرى خوا په‌رستراوێكى ناحه‌قه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رستراوه‌ پێغه‌مبه‌ر یان فریشته‌ یان پیاو چاك بێ ،كه‌واته‌ ماناى (لااله الا الله) ئه‌مه‌یه‌ ( هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه‌ به‌حه‌ق جگه‌ له‌خودا )، بێ باوه‌ڕه‌كان ده‌یانزانى ماناكه‌ى ئه‌مه‌یه‌ بۆیه‌ نه‌یان ده‌ووت ،خواده‌فه‌رموێ: (أجعل الالهة الها واحدا إن هذا لشىء عجاب) واته‌ (ده‌یان ووت هه‌موو خوایه‌كان بكه‌ین به‌یه‌ك خوا ئه‌مه‌ شتێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره‌) ، مه‌رجى یه‌كه‌م ده‌بێ ماناكه‌ى بزانی چونكه‌ خوا ده‌فه‌رمێ   (فاعلم انه لااله الاالله)   واته‌ بزانه‌هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه‌ به‌حه‌ق جگه‌ له‌ خودا ) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رمێ  ( من مات وهو يعلم انه لااله الاالله دخل الجنة )  رواه مسلم ،واته‌ هه‌ركه‌سێك بمرێت و بزانێت  هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه‌ به‌حه‌ق جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.

2- الیقیــــــــــــــــــن ( دڵنیایى )

ده‌بێ یه‌قینت هه‌بێت و هیچ گومانێكت نه‌بێ كه‌ته‌نیا خوا شایه‌نى په‌رستنه‌و دروست نى یه‌ هیچ عیباده‌تێك بۆغه‌یرى خوا بكرێ له‌پاڕانه‌وه‌و سه‌ربڕین و داواكردن و ترسان و .هتد، ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانى هه‌بوو یاخود ووتى دروسته‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) یان پیاوچاكان ببارێته‌وه‌ ئه‌وا مه‌رجى دووه‌مى تیانى یه‌، ده‌بێ یه‌قینت هه‌بێ كه‌هه‌موو عیباده‌ته‌كان ته‌نیا ده‌بێ بۆ خوابكرێ ، خوا ده‌فه‌رمێ   إنما المؤمنون الذين ءامنوا باللهِ ورسوله ثم لم يرتابوا ..  واته‌ ئه‌وئیماندارانه‌ى كه‌بڕوایان به‌خواوپێغه‌مبه‌رهێناوه‌و پاشان گومانیان نى یه‌ ، پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رمێ ( من لقیت وراء هژا الحائگ یشهد ڕن لااله الا الله مستیقنا بها قلبه قبشره بالجنه‌ ) رواه مسلم واته‌ به‌هه‌ركه‌سێك گه‌یشتى له‌پشت ئه‌م دیواره‌وه‌و شایه‌تى ده‌دا كه‌هیچ په‌رستراوێك شایه‌نى په‌رستن نى یه‌ به‌حه‌ق جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ویه‌قینى هه‌بوو ئه‌وامژده‌ى به‌هه‌شتى پێ بده.

3- القبــــــــــــــــــــول ( وه‌رگرتن )

ده‌بێ هه‌رچیه‌ك ئه‌م وشه‌یه‌ له‌خۆى ده‌گرێتَ وه‌ریبگرێت و نه‌یگێرێته‌وه‌، ده‌بێ بڕوات به‌هه‌موو ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان هه‌بێ و وه‌كوخۆى وه‌ریان بگری نه‌ك ماناكه‌یان بگۆڕی یان هه‌ندێ حوكمى ئیسلام وه‌ربگریت و هه‌ندێكى وه‌رنه‌گری ، ئه‌گه‌ركه‌سێ به‌شێكى ئیسلام وه‌ربگرێ یان بڕواى به‌هه‌ندێكى نه‌بێ ئه‌وا ئه‌م مه‌رجه‌ى تیا نى یه‌ ، چونكه‌ بێ باوه‌ڕه‌كان ماناكه‌یان ده‌زانى و یه‌قینیشیان هه‌بوو به‌لێم له‌به‌ر خۆبه‌زلزانیان وه‌ریان نه‌ده‌گرت و پێ ى ڕازى نه‌ده‌بوون ،خوا ده‌فه‌رموێ: (إنهم كانوا إذا قيل لهم لااله الاالله يستكبرون، ويقولون أئنا لتاركوا ئلهتنا لشاعرمجنون)   واته‌ئه‌گه‌ر پێیان بوترایه‌ بڵێن (لااله الاالله) خۆبه‌زلزانى ده‌یانى گرت و ده‌یان ووت واز له‌ په‌رستراوه‌كانمان بێنین بۆ شاعیرێكى شێت .

4- الانقیــــــــــــــــــاد  ( مل كه‌چ كردن )

ده‌بێ مل كه‌چ بیت و ڕازى بی به‌ فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌و كارى پێ بكه‌ى به‌بێ كه‌م و كورتى ،ئه‌گه‌ر كه‌سێ مل كه‌چى فه‌رمانه‌كانى خوا نه‌بێ ئه‌وا ئه‌م مه‌رجه‌ى تیا نى یه‌ بۆ نمونه‌ خوا داوامان لىَ ده‌كا ته‌نیا له‌و بپارێنه‌وه‌ به‌لێم ئه‌گه‌ر كه‌سێ بزانێ و له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا یان پیاوچاكان بپارێته‌وه‌ ئه‌وا مل كه‌چى فه‌رمانى خوانه‌بووه‌ و پێ ى ڕازى نه‌بووه‌، خوا ده‌فه‌رمێ   وانيبوا الى ربكم واسلموا له   واته‌ بۆلاى خوا بگه‌رێنه‌وه‌و مل كه‌چى ئه‌وببن .

5- الصـــــــــــــــدق   ( ڕاستگۆیى )

ده‌بێت ڕاستگۆبی له‌وتنى (لااله الاالله)هه‌روه‌ها ڕاستگۆبێ له‌ ئیمان و باوه‌ڕه‌كه‌ت ، وه‌ ده‌بێ  ئه‌وه‌ى له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ ێه‌حیحه‌كاندا هاتووه‌ به‌ڕاستى بزانیت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێ بڵێ (لااله الاالله) ڕاستگۆ نه‌بێ له‌ وتنه‌كه‌ى ئه‌وا كه‌سێكى دووڕووه‌، خوا ده‌فه‌رموێ: (ومن الناس من يقول ءامنا بالله وباليوم الاخر وماهم بمؤمنين ) واته‌ هه‌ندێ كه‌س ده‌لێَن بڕوامان هێناوه‌ به‌ خواو ڕؤژى دوايى به‌ڵام ئيماندار نين ) ، ياخود ئه‌گه‌ر بڕواى به‌به‌شێك له‌ قورئان و فه‌رمووده‌صه‌حيحه‌كان نه‌بێ ئه‌وا كه‌سێكى بێ باوه‌ڕه‌.

6- الاخـــــــــــــلاص   ( دلَسؤزى )

واته‌ ده‌بێ هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌كت بۆخودابێ و نابێ عیباده‌ت بۆ غه‌یرى خوا بكه‌ى، نابێ له‌عیباده‌ت كردنتدا مه‌به‌ستت ناوده‌ركردن وماڵى دونیاوپله‌وپایه‌بێ چونكه‌ خوا ده‌فه‌رموێ (الا لله الدین الخالص) واته‌ته‌نیا عیباده‌ت كردن بو خوایه‌، پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێ(فان الله حرم على النارمن قال لااله الاالله یبتغی بذلك وجه الله) (البخاری ومسلم) واته‌خودا ئاگرى دۆزه‌خى حه‌رام كردووه‌له‌سه‌ركه‌سێ بڵێ لااله الا الله ته‌نیا مه‌به‌ستى خودابێ .

7- المحبــــــــــــــــه‌ ( خۆشه‌ویستى )

ده‌بێ ئه‌م وشه‌یه‌مان خۆش بوێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه‌له‌خۆى ده‌گرێت ، ده‌بێت خواو پێغه‌مبه‌رمان خۆش بوێت ،خۆشویستنى خواو پێغه‌مبه‌ر بریتیه‌ له‌ شوینكه‌وتنى قورئان و فه‌رمووده‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌مان خۆش بوێ كه‌خوا خۆشیانى ده‌وێ وه‌كو پێغه‌مبه‌ران وفریشته‌كان و پیاوچاكان وشه‌هیده‌كان و ئیمانداران، ده‌بێ ئه‌و عیباده‌ت و شوین و كاتانه‌مان خۆشبوێت كه‌ خوا خۆشیانى ده‌وێ وه‌كو نوێژ و زه‌كات وزیكرو قورئان خوێندن و مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ومزگه‌وته‌كان مانگى ڕه‌مه‌زان ژى الحجه‌...هتد،نابێ ڕقمان له‌سوننه‌ته‌كان بێ به‌ڵكوده‌بێ خۆشمان بوێ، هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕقمان له‌وكه‌سانه‌بێ كه‌خوا ڕقى لێیانه‌ وه‌كو بێ باوه‌ڕوموشریك گاورو جوله‌كه‌وئاگرپه‌رست جا ئه‌كته‌ره‌ گۆرانی بێژه‌ یاریزانه‌ سه‌رۆكه‌ هه‌رچیه‌ك هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خۆشمان ویستن ئه‌وا ئه‌م مه‌رجه‌مان تیانى یه‌،چونكه‌ كه‌ده‌ڵى (لااله الا الله)  نابێ بێ باوه‌ڕت خۆشبوێت، ده‌بێ دژایه‌تییان بكه‌ی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ى تیانه‌بوو ئه‌وا ئیماندار نى یه‌ با ملیۆنێك جار بڵێ (لااله الا الله) ، بزانه‌ هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه‌ت تیایه‌ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕى هه‌یه‌ ته‌واوى بكه‌ ئه‌مه‌ كلیلى به‌هه‌شته‌ به‌بێ ئه‌م كلیله‌ ناچیته‌ ژووره‌و[/size]ه‌.

سةرجاوة//مالبةرى لاوانى ئيسلام

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

2

وه‌ڵام: كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت

ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش خوشكێ بابه‌تێكی به‌ سودت خستۆته‌ به‌رچاوی خوێنه‌ران

3

وه‌ڵام: كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ خوا په‌داشتی خێره‌ت به‌ده‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبیت[/size]

4

وه‌ڵام: كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت

AsOs MaHaMaD نووسی:

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ خوا په‌داشتی خێره‌ت به‌ده‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبیت[/size]

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

5

وه‌ڵام: كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت

شه‌ یدا نووسی:

ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش خوشكێ بابه‌تێكی به‌ سودت خستۆته‌ به‌رچاوی خوێنه‌ران

زؤؤر سوباس بؤ بةيامةكةت كاك شةيدا خؤشحال بووم

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

6

وه‌ڵام: كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت

AsOs MaHaMaD نووسی:

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ خوا په‌داشتی خێره‌ت به‌ده‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبیت[/size]

زؤر سوباس بؤ تؤ كاك ئاسؤس بة ئوميدى ئةوةم سودى هةبى بؤتان لةكةل ئيوةشدا ايشةلا

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

7

وه‌ڵام: كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت

baxtear kurdi نووسی:
AsOs MaHaMaD نووسی:

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ خوا په‌داشتی خێره‌ت به‌ده‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبیت[/size]

زؤرسوباس بؤ بةيامةكةت كاك بةختيار ايشةلا لةكةل هةموماندا

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر