بابهت: بــنـــەمــایـــەك بــــۆ وتوێـــژ
بــنـــەمــایـــەك بــــۆ وتوێـــژ
بەرامبەركانیشت وەك تۆ مرۆڤن ، هەست و ژیری و سۆزیان هەیە ،چەنێك دەتەوێت قسەیان بۆ بكەیت ، ئەوەندەش ئامادەی گوێگرتن بە لێیان . وامەزانە هەمیشە ڕاسیەكانی لای تۆن ، چونكە ئەوانەی دوچاری غروری خۆ بەراست زانین بوون كەمتر بە ڕاستیەكان دەگەن .
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم