بابه‌ت: باشترین (100) فیلمی سینه‌مایی
[size=24]
فیلمه خۆرئاواییه‌كان بوونه‌ته هه‌وێن‌و چێژی سینه‌ما له‌جیهاندا، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین باڵانسن له‌به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌ی فیلم‌دا، به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌ربه‌ستی زمان بشكێنێت بوو به‌سینه‌مای كیشوه‌ر بڕو به‌زمانی هونه‌ری حه‌وته‌م ده‌دوێت كه‌ئاشقانی سینه‌ما له‌شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان تێیده‌گه‌ن‌و له‌نێوان هه‌زاران فیلمی به‌رهه‌مهێنراوی سینه‌مای جیهانیی له‌ماوه‌ی (10) ساڵی رابردوودا، ژماره‌یه‌كیان له‌سه‌رنج راكێشانی جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌گرانیش سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناو بوون به‌نیشانه‌ی دیار له‌به‌رهه‌می سینه‌ماییدا.
رۆژنامه‌ی (تایمز) ی به‌ریتانی لیستێكی له‌باشترین (100) فیلمی سینه‌مایی هه‌ڵبژاردووه كه له‌م (10) ساڵه‌ی دواییدا نماییشكراون‌و جۆره‌كانی فیلمی سیاسی - ئه‌فسانه‌یی - مرۆیی- ئه‌كشن- كۆمێدیا و رۆمانسی له‌خۆده‌گرێت:
فیلمی (شاردراوه- هیدن) سه‌رتۆپی لیسته‌كه‌یه‌و ساڵی (2005) له‌لایه‌ن (مایكل هانیكی)یه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و چیرۆكه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی بێژه‌رێكی ته‌له‌فیزیۆنی به‌ناوبانگه كه له‌گه‌ڵ ژن‌و منداڵه‌كه‌یدا به‌ئاسووده‌یی ده‌ژی، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك كاسێتێكی ڤیدیۆیی بۆ ئه‌نێرێت‌و تیایدا به‌كامێرا وێنه‌ی ژیانی تایبه‌تیی گرتوون، ئه‌وانیش ئه‌چن لای پۆلیس سكاڵا تۆمار ئه‌كه‌ن، ئیدی روداوه‌كان به‌دوای یه‌كدا دێن‌و هه‌ریه‌ك له(دانێل ئۆتیۆیل)و خاتوو(جولێت پینۆچی) رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌بینن.
فیلمی (سه‌ركه‌وتنی بۆرنی) دووه‌می ریزبه‌ندیی لیسته‌كه‌ی بردووه‌و له‌ده‌رهێنانی (پۆل گرینگراس)و نواندنی (مات دیمۆن)و (فرانكی پۆتینتی)یه،
به‌سه‌رهاتی فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی (بۆرنی)یه كه‌ده‌یه‌وێت له ژیانی رابردووی هه‌ڵبێت‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌یدا ژیانی نوێ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام بارودۆخه‌كه ناچاری ده‌كات به‌ره‌و ئه‌و ژیانه بگه‌ڕێته‌وه كه‌هه‌وڵده‌دات له‌بیر خۆی بباته‌وه.
له‌پله‌ی سێیه‌میشدا فیلی (نیشتمانێك بۆ پیره‌كان نیه)هات كه له‌ده‌رهێنانی (كوین برازه‌ر)ه‌و پاڵه‌وانه‌كه‌شی هه‌ریه‌ك له(تۆمی لی جۆنز) و(جۆرج برۆلین)ه.
له‌پله‌ی چواره‌میشدا فیلمی (پیاوه پیر بووه‌كه)هات كه له‌نووسین‌و ده‌رهێنانیشی (وێرنه‌ر هێرزوگ)ه و ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بریتین له ( تیمۆسی تریدوێڵ‌و ئیمی هوگوینارد‌و وێرنه‌ر هێرزوگ)ه‌و ساڵی (2005)دا نماییشكرا.
ریزبه‌ندی پێنجه‌م له‌لیسته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (تایمز)دا بۆ فیلمی كارتۆنیی (تیمی ئه‌مریكا، ئه‌نته‌ر پۆڵ) بوو كه‌ساڵی (2004) له‌لایه‌ن (تیری پاركه‌ر)ه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و روداوی فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌كته‌رێكی شانۆیه كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی نه‌هێشتنی تیرۆره‌وه ئاماده ده‌كرێت‌و هه‌ریه‌ك له (مات دیمۆن)، (جۆرج كلۆنی)، (شۆن بین)و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی سینه‌ما به‌ده‌نگ به‌شداریان تێدا كردووه.
فیلمی (ملیۆنێره هه‌ژاره‌كه) پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه‌و له‌ده‌رهێنانی (دانی بۆیلی)یه‌و یه‌كێكه له‌فیلمه زۆر باشه‌كانی ساڵی (2009)و ره‌زامه‌ندیی جه‌ماوه‌رێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا، چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی لاوێكی هیندییه له به‌رنامه‌ی (كێ ملیۆنێك ده‌باته‌وه)، ئه‌گه‌ر چی خه‌ونی لاوه‌كه له‌م گه‌مه‌یه‌دا پاره نه‌بووه‌و ده‌یه‌وێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بیبینێت‌و دوای ئه‌و هه‌موو كوێره‌وه‌رییه‌ی بینیویه‌تی‌و وه‌ك دوائومێد بۆ لای بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام رۆژگار رۆڵی پۆزه‌تیڤ ده‌بینێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ناڕۆشنبیرو نه‌زانه، خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت‌و پاره‌كه ده‌باته‌وه‌و به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاد ده‌بێت‌و خه‌ونه‌كه‌ی دێته دی.
[/size]