1

بابه‌ت: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی چواره‌م ...!

[size=24]به‌شی چواره‌م

پ151\ کام ڕۆمان که‌ له‌ ئه‌رده‌ن مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌بوو؟  چونکه‌  نوسه‌ره‌که‌ی کوردبوو وه‌ ناوه‌ڕۆکی ڕۆمانه‌که‌ باسی کورد بوو؟
و\ ڕۆمانی (دڵشاد) بوو که‌ نوسه‌ره‌که‌ی سه‌لیم به‌ره‌کات بوو

پ152\ یه‌که‌م فلیمی سینه‌مای که‌ فێڵی تیا به‌کار هێنرا ناوی چیبوو؟
و\ ناوی ( له‌ سێداره‌دان) بوو

پ153\ یه‌که‌م ئه‌کته‌ر که‌ له‌ فلیمی کۆمیدیا ڕۆڵی بینی کێ بو؟
و\ ناوی (پراستوی) بووه‌ له‌ ساڵی (١896)دا بووه‌

پ154\ یه‌که‌م کۆمپانیای ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی به‌خشی ناوی چییه‌؟
و\ناوی (کالم) بوو که‌ له‌ساڵی (١٩٠١) بوو

پ155\ شارلی شاپلن بڕی ئه‌و کرێیه‌ی که‌ وه‌ری گرتووه‌ له‌کاتی فلیمدا چان بووه‌؟
و\بڕی (670) هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه‌

پ156\ (مارلین دیتری) بڕی ئه‌و کرێیه‌ی که‌ وه‌ری گرت چه‌ند بوو؟
و\ (400) هه‌زار دۆلار

پ157\ ئه‌و فلیمه‌ی که‌زۆرترین ئه‌کته‌ر ڕۆلی  تێدا بینی کامه‌ بوو؟
و\ فلیمی (کولێرج)  بوو که‌ (1،870) که‌س  ڕۆڵی تێدا بینیوه‌

پ158\ له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان کام وڵاته‌ بۆ یه‌که‌م جار وازی له‌ ئه‌حکامه‌ شه‌رعییه‌کان هێنا؟
و\ (میسر) بوو له‌ ساڵی 1828 کاتێ (محمد علی) هاته‌ سه‌ر حوکم ئه‌و ئه‌حکامه‌ شه‌رعییه‌ی لابرد و ئه‌حکامێکی فه‌ڕه‌نسی خسته‌ جێگه‌ی له‌ ساڵی 1885 وه‌ به‌و ئه‌حکامانه‌ میسر حوکم ده‌کات واته‌ (122)ساڵ

پ159\ له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م کام یاسا به‌سه‌ر تورکیا سه‌پێنرا؟
و\ بریاریاندا هه‌تاتورکیا ده‌ست به‌رداری ئاسا شه‌رعییه‌کانی ئیسلام نه‌بێ سه‌ربه‌خۆی پێنادرێت ئه‌ویش یاساکه‌ی په‌سه‌ند کرد

پ160\ چه‌ند رێکخراو له‌ جیهاندا کارده‌که‌ن بۆ به‌گاورکردنی خه‌ڵک؟
و\ (24،580) رێکجراو کارده‌که‌ن که‌به‌ملیاره‌ها دۆلار سه‌رف ئه‌که‌ن.

پ161\ جووله‌که‌ کێ به‌ئه‌سڵی جوله‌که‌ ده‌زانن؟
و\ ئه‌وانه‌ به‌ ئه‌سڵی جوله‌که‌ ئه‌زانن که‌ دایکیان جوله‌که‌یه‌ ، که‌ژماره‌یان له‌ جیهاندا ئێستا (15) ملێۆنه‌

پ162\ بچوکترین سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت کێبو؟
و\ (جاک کلود روفالیه‌) بووه‌ که‌ له‌دایک بووی ساڵی 1951 له‌ته‌مه‌نی  23 ساڵیدا بووه‌ به‌ سه‌رۆکی (هایتی)

پ163\ بچوکتین که‌س که‌ گه‌یشته‌ پاپای کێیه‌؟
و\ (بنوای نۆیه‌م) بوو له‌ ساڵی 1032 له‌ته‌مه‌نی (١٢) ساڵیدا

پ164\ گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌کوێیه‌؟
و\ (ئالا بیتوشا) یه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌فریقای خوارو کاتی ئه‌م باخچه‌یه‌ له‌ ساڵی (1907) دا کرایه‌وه‌ که‌ ڕووبه‌ره‌که‌ی (99525 کم دوجا)بوو

پ165\ خێرای کیسه‌ڵ له‌ کاتژمێرێکدا چه‌نه‌؟
و\ 300 مه‌تر

پ166\ بۆیه‌که‌م جار (ماتۆر سایل) ی ئاگری که‌یدروستکرا؟
و\ له‌ساڵی 1885 له‌ ئه‌مریکا له‌لایه‌ن (ڕای چله‌ری) دروستکرا

پ167\ که‌ی شاعیر مه‌لا عاصی کۆچی دوای کرد؟
و\23-9-1970

پ168\  زانای ئیسلامی (ئه‌بو عه‌لای مه‌ودودی) که‌ی کۆچی دوای کردووه‌؟
و\23-9-1979

پ169\ یه‌که‌م که‌س که‌ له‌مانگێکدا سێ رۆژ به‌رۆژوو بوبێت ؟
و\(نوح پێغه‌مبه‌ر ) علیه‌ سلام

پ170\ جیاوازی نێوان ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌ چییه‌؟
و\ هه‌ساره‌ ووزه‌و ڕوناکی له‌لایه‌کی تره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت به‌ڵام ئه‌ستێره‌ خۆی ڕووناکی ده‌دات

پ171\ خۆر ئه‌ستێره‌یه‌ یاخود هه‌ساره‌یه‌ ؟
و\ ئه‌ستێره‌یه‌ چونکه‌ ڕووناکی ده‌دات

پ172\ له‌کاتی ئازادکردنی مه‌ککه‌ کێ ده‌یویست پێغه‌مبه‌ر (د.خ) شه‌هید بکات؟
و\ (فوظالة) شمشێرێکی کردبووه‌ ژێر جله‌کانیه‌وه‌و به‌دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (د.خ) بوو

پ173\  کام پڕۆفیسۆر بوو که‌ کتێبێکی دژی ئیسلام ده‌نوسی  به‌ڵام کچه‌که‌ی خوێنیه‌وه‌ موشلمان بوو؟
و\(گرام فۆله‌ر) ئێستا له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی زۆر باشه‌

پ174\ ساڵی چه‌ند خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زرا؟
و\ ساڵی 1962

پ175\ له‌حوکمه‌تی کاتی عێراق ئافره‌ت چه‌ند پۆستی هه‌یه‌؟
و\(شه‌ش) پۆستی هه‌بوو

پ176\ ساڵی چه‌ند به‌ریتانیا په‌لاماری واشنتۆنی دا؟
و\ له‌ساڵی 1814 هه‌مووی گڕتێبه‌ردا

پ177\ یه‌که‌م نه‌خۆشخانه‌ له‌ عێراق دروستکرابێت ناوی چی بوو؟
و\ ناوی (غوریاء) بوو

پ178\ یه‌که‌م قوتابخانه‌ له‌ عێراق دروستکرا له‌ساڵی چه‌ند بوو؟
و\ له‌موصڵ دروستکرا له‌ ساڵی 1899

پ179\ له‌یه‌ک کاتژمێردا مرۆڤ ده‌توانێت چه‌ند وشه‌ بڵێت؟
و\(12،242) ووشه‌ بڵێت

پ180\ له‌کاتی پێکه‌نین و گریاندا مرحڤ چه‌ندماسولکه‌ی ده‌جوڵێت  له‌ده‌مو جاویدا؟
و\ له‌کاتی پێکه‌نیندا (55) ماسولکه‌ و له‌کاتی گریاندا (74) ماسولکه‌

پ181\ ساڵانه‌ له‌ ئه‌مریکا چه‌ند هاوڵاتی له‌ جێگای خۆیان ده‌گوێزنه‌وه‌؟
و\ (51) هه‌زار هاوڵاتی

پ182\ ساڵانه‌ له‌یابان چه‌ند سه‌یاره‌ دێته‌ به‌رهه‌م؟

و\ (45) هه‌زار سه‌یاره‌ی تازه‌ دێته‌ به‌رهه‌م (82) هه‌زار سه‌یاره‌ی کۆنه‌ له‌ناو ده‌چن

پ183\ ساڵانه‌ له‌ ئه‌مریکا ڕێژه‌ی ته‌ڵاقدانی ژنان چه‌نده‌؟
و\ (13) هه‌زار ماره‌ ده‌بڕیت و (68) هه‌زار ته‌ڵاق ده‌درێت

پ184\ یه‌که‌م که‌س که‌ سرودی زیندانی وتوه‌ کێیه‌؟
و\ (ئاسکار وایلن) که‌خۆی له‌زیندان بوو

پ185\ نه‌ورۆز به‌واتای چی دێت؟
و\ به‌واتای (رۆژی نوێ)

پ186\ جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆکه‌ی ؟
و\ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ پێش له‌دایک بونی پێغه‌مبه‌ر (عیسا) علیه‌ سلام

پ187\ له‌که‌یدا ڕێکخراوی ته‌ندروستی دامه‌زرا؟
و\ 7-4-1948 دامه‌زرا

پ189\ ئه‌گه‌ر (100) ساڵ له‌م دونیایه‌دا بژیت یه‌کسانه‌ به‌ چه‌ندێکی قیامه‌ت؟
و\ یه‌کسانه‌ به‌ سێ ده‌قیقه‌ی قیامه‌ت !

پ190\  که‌ی نوسه‌ری کورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کۆچی دوای کرد ؟
و\ 7-4-2000

پ191\ یه‌که‌م که‌س که‌ مزگه‌وتی مه‌دینه‌ی گه‌وره‌ کردکێ بوو؟
و\ (عمر کوڕی عبدالعزیز )  له‌ساڵی (٨٨) ک دوای ئه‌وه‌ په‌ره‌ی سه‌ند به‌م شێوه‌یه‌

پ192\ یابانیه‌کان له‌شه‌و و ڕۆژێکدا چه‌ن سه‌عاد ده‌نوون؟
و\ (پێنج سه‌عات و نیو )

پ193\ که‌ی بومه‌له‌رزه‌ دای له‌ (سانفارسیسکۆ)؟
و\ له‌ ساڵی 1906

پ194\ وشه‌ی تایتانیک به‌واتای چی دێت؟
و\ به‌واتای (ته‌حه‌دای خوا ده‌که‌ین)

پ195\ کێ یه‌که‌م جار وشيی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می به‌کار هێنا؟
و\(وولیام هازلین) له‌ساڵی 1828 به‌کاری هێنا بۆ رۆژنامه‌

پ196\یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی (سه‌نیگال) ناوی چیبوو؟
و\ (لیۆبۆلۆ)

پ197\ کێ دورگه‌ی (واتی لینگی ) دۆزیه‌وه‌؟ ساڵی چه‌ند بوو؟
و\ له‌ساڵی (1493) کریستۆڤه‌ر کۆلۆمبۆس دۆزیه‌وه‌

پ198\ زاراوه‌ی (ئاری ستۆکرات) به‌واتای چی دێت؟

و\ به‌و که‌سانه‌ ده‌وترێت که‌ پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رز بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ، به‌و کرێکارانه‌ش ده‌وترێ که‌ سه‌رمایه‌یان هه‌یه‌.

پ199\ کۆتری نامه‌ به‌ر له‌سه‌رده‌می عه‌باسی چی پێده‌وترا؟
و\ پێی ده‌وترا (زاجل)

پ200\ ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ک ئێسکی مرۆڤ به‌قه‌د شقارته‌یه‌ک بێت ئه‌وه‌ به‌رگه‌ی چه‌ند قورسای ده‌گرێت؟
و\ به‌رگه‌ی ٩ ته‌ن ده‌گرێ

چاوه‌ڕێی به‌شی پێنجه‌م بن ...
[/size]

ناوی کتێب : ( په‌رچه‌نه‌ی پرسیار و وه‌ڵام )
نوسه‌ری کتێب : ( چیمه‌ن محمد عبدوڵلا)
نوسینه‌وه‌ی له‌نێو‌ نێتدا : شازاده‌ شه‌نێ

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی چواره‌م ...!

زانیاریه‌كان زۆر زۆر به‌سوودن ئه‌رێ ده‌كرێ ئه‌و سایته‌م بده‌ی كه‌ لێوه‌ی ده‌ینی؟:)

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

3

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی چواره‌م ...!

رةحمةتى خوا برزى بةسةرتدا  ... سةوسةنى بةريز

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

4

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی چواره‌م ...!

ئایه نووسی:

زانیاریه‌كان زۆر زۆر به‌سوودن ئه‌رێ ده‌كرێ ئه‌و سایته‌م بده‌ی كه‌ لێوه‌ی ده‌ینی؟:)

kche ba chawan ko nat dame dwae lot danerm  hmm

supas bo paymakat smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی چواره‌م ...!

baxtear kurdi نووسی:

رةحمةتى خوا برزى بةسةرتدا  ... سةوسةنى بةريز

amin ...

zor supas kaka baxtawar  bo am du3aya baxtawar bet brakam smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی چواره‌م ...!

بەراستی ئەم زانیاریانە زۆر باشن ،،،انشاءاللە دوای ماوەیەک بەرنامەیەکی پی دروست دەکەم smile

بەردەوامبە شەقایقی خوشکم

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

7

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی چواره‌م ...!

Jaw Zard نووسی:

بەراستی ئەم زانیاریانە زۆر باشن ،،،انشاءاللە دوای ماوەیەک بەرنامەیەکی پی دروست دەکەم smile

بەردەوامبە شەقایقی خوشکم

enshalla chawzarde bram  wa mnish teyda bashdar dabm hmm

supas brae shiren aswda bet smile