بابهت: خۆشم ئەوێ ولاتەکەم بێ ئاو و بێ کارەبا کەم ...
خۆشم ئەوێ ولاتەکەم بێ ئاو و بێ کارەبا کەم
خۆشم ئەوێ ولاتەکەم سنوور تۆپ باران کراوەکەم
خۆشم ئەوێ ولاتەکەم کانگای بۆردومان کردنەکەم
خۆشم ئەوێ خۆشم ئەوێ ئاواتە خوازم سەرکەوێ
هیچی تر تۆپی بەرنەکەوێ گەشەو روناکی بەرکەوێ
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم