بابه‌ت: زیكۆ :پێشنیار ده‌كه‌م خولی قوتابخانه‌كان له‌م یاریگه‌یه بهرِێوهبچێ!
(PNA) – هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دووه‌م یاری له یاریگه‌ی گالان پیسار رووبهرِووی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نگافوره ده‌بێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌م یارییه، راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، زیكۆی به‌رازیلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له فریزی ده‌سكردی یاریگه‌كه گرت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ یاری كردن ده‌ست نادات و به گاڵته‌جارییه‌وه گوتی “پێشنیار ده‌كه‌م یاری خولی قوتابخانه‌كان له‌م یاریگه‌یه بهرِێوهبچێ.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م یاریگهیهم به‌دڵ نییه، فریزهكهیشم به‌دڵ نییه، ده‌بێ یاریی گرنگ له یاریگه‌ی فریزی سروشتی بهرِێوهبچێ، له‌وانه‌یه ئه‌م یاریگه‌یه بۆ خولی قوتابخانه و لاوان به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ یاریی پیشه‌گه‌ری بهكاربهێنێرێت، پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان پێویستی به فریزی سرووشتی هه‌یه.
هه‌روه‌ها زیكۆ ره‌خنه‌ی له كه‌می كاتی نێوان یارییه‌كان گرت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یاریزانه‌كان پشوویان وه‌رنه‌گرت، پێویستیان به 30 كاتژمێر هه‌بوو له عێراقه‌وه بۆ سه‌نگافوره، بۆیه یاریزانه‌كان ماندوون، بۆیه دوو یاری له چوار رۆژدا بۆ عێراق كارێكی خراپه.
جێی باسه له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م، له گرووپی یه‌كه‌م، كه یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی بهرِێوهچوو، ئوردن به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له عێراقی برده‌وه و چین به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له سه‌نگافوره‌ی برده‌وه، یه‌كه‌م دووه‌می هه‌ر گروپێك سه‌رده‌كه‌ون بۆ كۆتاییه‌كانی پاڵاوتنه‌كه.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]