بابهت: *جێم مەهێڵە*
[size=16]جێم مەهێڵە
دڵم بەرگەی دووریت نــــاگرێ
کەتۆ برۆی
کێ ئەتوانێ شوێنی تۆ لەدڵ بگرێ
...هۆ ئازیزم بۆ کوێ ئەرۆی؟
بۆ کام ووڵات سەفەر ئەکەی
دەپێم بڵێ هێند ئاسانە
بەجێم بێڵی و لەبیرم کەی
جێم مەهێڵە
لە گەڵ خەم و ژینی تەنیا
تۆ ئەزانی؟؟
ئەم زاڵمە بۆ کوێت ئەبا
ئاخر کچێ تۆ نازانی
دووریت لەمن چەند بە سۆیە
چۆن لام ئەرۆی؟؟
رۆیشتنێک کە بێ هۆیە
سەفەر مەکە
دووریت بۆ من مەرگ هێنە
بە گوێم بکە
واز لە ئەشقی جاران مێنە[/size]
nawe sha3er nazanm