بابه‌ت: دڵه ڕاوكی ترسناكترین نه‌خۆشیه له‌و مشكه‌وه فێربه.....
دڵه ڕاوكی ترسناكترین نه‌خۆشیه له‌و مشكه‌وه‌فێربه.....
مشكێكی زیره‌ك له هه‌موو شتێك شاره‌زیا بوو له نێو دارستان ، رۆژێك هه‌موو گیاندارانی دارستانی كۆ كرده‌وه تاوه‌كو وانه‌یه‌كیان فێر بكات ، به گیانێكی به متمانه به‌خۆوه به شێری وت رێگه‌م ئه‌ده‌ی قسه بكه‌م .
شێره‌كه وتی قسه بكه ئه‌ی مشكی ئازا ... مشكه‌كه وتی من ئه‌توانم تۆ بكوژم له ماوه‌ی یه‌ك مانگ .
شێره‌كه ده‌ستی كرد به پێكه‌نین ، وتی تۆ من ئه‌كوژی ئه‌ی مشك ؟
مشكه‌كه وتی : به‌ڵێ تۆ مۆله‌تی مانگێكم پێ بده
شێره‌كه وتی : باشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مانگێك تۆ منت نه‌كوشت من تۆ ئه‌كوژم
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م شێره‌كه هه‌ر پێئه‌كه‌نی ، به‌ڵام هه‌ندێ خه‌وی ئه‌بینی كه مشكه‌كه به راستی ئه‌كوشت به‌ڵام گوێی به شته‌كه نه‌ده‌دا ، هه‌فته‌ی دووه‌م تێپه‌ری ترس كه‌وته دڵی شێره‌كه ، به‌ڵام له هه‌فته‌ی سێیه‌م به‌راستی شێره‌كه ئه‌ترسا تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه له‌گه‌ل خۆی قسه‌ی ئه‌كرد به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و مشكه راست بكات ..
به‌ڵام له هه‌فته‌ی چواره‌م شێره‌كه ته‌واو ترسا بوو له رۆژی گره‌وه‌كه گیانداره‌كان له‌گه‌ل مشكه‌كه چون بۆ لای شێره‌كه به‌لام بینان كه شێره‌كه هه‌ناسه‌ی لێبراوه مردوه له ترسان .
په‌ند له‌و چیرۆوكه ئه‌وه‌یه چاوه‌روانكردنی كاره‌سات كه‌مترین شته هه‌روه‌كو په‌ندێك هه‌یه ده‌لێت " چاوه‌روانكردنی كاره‌سات گه‌وره‌تره له رودانی "
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم