بابه‌ت: جه‌نگی نێوان گوگڵ و فه‌یسبووك چۆن ده‌ستیپێكرد؟
له یه‌كێك له وتاره جوانه‌كانی یه‌كێك له نووسه‌ره‌كانی پێگه‌ی (تێك كرنچ)، نووسه‌ر هه‌ڵساوه به پوخته‌كردن و گه‌ڵاڵه‌كردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ته‌نگژه و جه‌نگه‌ی كه له‌نێوان كۆمپانیای (گوگڵ) و (فه‌یسبووكدا) په‌ره‌یسه‌ندووه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرسیارگهلانهی كه له خزمه‌تگوزاری (Quora)دا خستوویه‌تییه ڕوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه كه ته‌نگژه و جه‌نگه‌كه له‌و كاته‌وه پتر په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆوه بینیووه كه كۆمپانیای گوگڵ خزمه‌تگوزاری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (گوگڵ پڵه‌س)ی خسته‌ڕوو، پێم باش بوو هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌شێك له په‌ره‌گرافه گرنگه‌كانی ئه‌و وتاره‌تان بۆ بخه‌مه‌ڕوو كه تیایدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه چۆن چۆنی و به‌چ شێوه‌یه‌ك بارگرژی له‌نێوان كۆمپانیای گوگڵ و فه‌یسبووكدا هاتۆته ئاراوه و چۆنیه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بارگرژیهش بۆ جه‌نگێكی ڕوون و ئاشكرا له‌نێوان گوگڵ و فه‌یسبووكدا له بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
• یه‌كه‌مین بارگرژی كه له‌نێوان گوگڵ و فه‌یسبووكدا هاته ئاراوه ئه‌و كاته بوو كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌ڵسا به پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌نێو فه‌یسبووكدا به‌گوژمه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته 240 ملیۆن دۆلار.
• هه‌روه‌ها بارگرژییه‌كه پتر توندوتیژی به‌خۆوه بینی كاتێك كۆمپانیای مایكرۆسۆفت توانی له‌گه‌ڵ فه‌یسبووكدا (شه‌راكه‌تێك) هاوبه‌ندییه‌ك پێكبیهێنێت له‌بواری ڕاگه‌یاندندا (الاعلانات).
• گوگڵیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌به‌رهێنان و شهراكهتهدا (هاوبهندیهدا) له بواری بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندنه له‌نێوان كۆمپانیای فه‌یسبووك و مایكرۆسۆفتدا هه‌ڵسا به به‌ڵێن به‌ستنێك له‌گه‌ڵ (مای سپه‌یس)دا بۆ ده‌ركه‌وتنی بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندنه‌كانی گوگڵ له‌پێگه‌ی (مای سپه‌یس)دا، دیاره له‌و كاته‌دا پێگه‌ی مای سپه‌یس له‌پێگه‌ی فه‌یسبووك به ناوبانگتر و گه‌وره‌تربوو، نرخی ئه‌م سهفقهیهش گه‌یشته یه‌ك ملیار دۆلار.
• لهوهودواتر گوگڵ هه‌ڵسا به ڕاگه‌یاندنی سه‌كۆی (OpenSocial) له‌گه‌ڵ زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا جگه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، دیاره گوگڵ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا كۆببووه‌وه و داواشی لێ‌كردبوون كه باسی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕوویداوه تا ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی سه‌كۆكه.
• دوای ئه‌وه وه‌ڵامی فه‌یسبووك زۆر خێرایانه بوو له ڕووی گوگڵدا، به‌جۆرێك كه فه‌یسبووك قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه گوگڵ ڕووكاری پرۆگرامی (الواجهه البرمجیه) به‌كاربهێنێت له خزمه‌تگوزاری (گوگڵ فرێند)دا كه ڕێگه‌ی به خاوه‌ندارانی پێگه‌كه ده‌دا كه فرمانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان بۆ خۆیان فه‌راهه‌م بكه‌ن و به ئهكاونتهكانیانهوه چوونه ناوه‌وه‌ی خۆیان له گوگڵدا تۆمار بكه‌ن و گه‌لێك له خزمه‌تگوزاری دیكه‌ش. له‌وه‌ودوا فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رفراوانبوونی به‌خۆوه بینی له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی گه‌لێك له خزمه‌تگوزارییه‌كان.
• ئیدی بارگرژی له‌نێوان كۆمپانیای فه‌یسبووك و گوگڵدا په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆوه‌بینی، هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وی دیكه‌ی له كۆمه‌ڵه خزمه‌تگوزارییه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرد، بۆ نموونه گوگڵ ڕێگه‌ی له فه‌یسبووك گرت كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی ڕاكێشێت به‌و به‌هانه‌یه‌ی كه فه‌یسبووك نایه‌ڵێت پێگه‌كانی دی لیستی هاوڕێیان ڕاكێشێت، له‌به‌رامبه‌ری وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا فه‌یسبووك لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی به گوگڵی هێنایه ئاراوه به‌شێوازێكی دیكه پێش ئه‌وه‌ی هێنانی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی به‌تاڵ بكاته‌وه.
• لهوهودواتر فه‌یسبووك درێژه‌ی به جه‌نگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ گوگڵدا ئه‌ویش به داهێنانی ماتۆڕی گه‌ڕانی (بینگ) له فه‌یسبووكدا، فه‌یسبووك هه‌ڵسا به فشارخستنه‌سه‌ر گوگڵ له‌ڕێگه‌ی ڕاكێشانی چه‌ند كارمه‌ندێكی گرنگی گوگڵه‌وه كه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دامه‌زرێنه‌ری نه‌خشه‌كانی گوگڵ بوو هه‌روه‌ها ئه‌و توێژهرهوهیهی كه بیرۆكه‌ی بازنه‌كانی گوگڵ پڵه‌سی داهێنا.
• گوگڵ هه‌وڵیدا بچێته كێبڕكێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی خزمه‌تگوزاری (سه‌دای گوگڵ)، به‌ڵام له‌مه‌دا شكستی خوارد به‌هۆی به پیرنهچوونیهوه و له‌وه‌ش زیاتر له شكسته‌كه‌ی زیاد كرد كه ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه له بڵاوكراوه‌ی (سه‌دای گوگڵدا بڵاوكرابوونه‌وه له تویته‌ر و فهیسبووكهوه وه‌رگیرابوون.
• فه‌یسبووك پتر له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر گوگڵ زیادكرد ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن له خزمه‌تگوزاری پۆستی ئه‌لیكترۆنیدا بوو كه هه‌ندێك وایان داده‌نا كه كوژه‌ری (پۆستی جی مه‌یل)ه.
• گوگڵ هه‌وڵه‌كانی له بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا په‌ره پێدا ئه‌ویش به فه‌راهه‌مكردنی هه‌ندێك له فرمانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه و گه‌ڕانه‌كانیدا كه لهدوایاندا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (گوگڵ پڵه‌س)ی (google+) خسته‌ڕوو.
• ئیدی له دواجاردا كۆمپانیای گوگڵ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی (گوگڵ پڵه‌س)ی له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا خسته‌ڕوو كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ر له 25 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر تێپه‌ڕی كرد.
هه‌روه‌ها له‌و خاڵانه‌ی كه پێشتر بۆم باس كردبوون ده‌بینین كه چۆن فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و بێ‌شومار په‌ره‌ی سه‌ند كه بووه‌هۆی ڕقههڵسانی گوگڵ كه نه‌یتوانی به خستنه‌ڕووی (گوگڵ پڵه‌س) نه‌بێت وه‌ڵامێكی به‌هێز و تۆكمه بداته‌وه، گوگڵ ده‌یزانی مه‌ودای ئه‌و مه‌ترسییه چییه كه له ڕێگه‌ی به‌رفراوانبوونی تۆڕی فهیسبووكهوه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه بۆیه پێویستبوو له‌سه‌ری كه ڕێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه تا بتوانێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فه‌یسبووكدا له بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كێبڕكێ بكات، له‌دواییدا و دوای نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌ده‌ستپێكی ئه‌و بارگرژییه‌وه توانی له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری (گوگڵ پڵه‌س)ه‌وه ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزێته‌وه. من پێموایه ئه‌م جه‌نگ و بارگرژییه پتر توندی به‌خۆوه ده‌بینێت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا ئه‌ویش به‌تایبه‌تی كاتێك گوگڵ هه‌ڵده‌ستێت به خستنه‌ڕووی خزمه‌تگوزاری گوگڵ پڵه‌س بۆ كۆمپانیاكان، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام كه به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبووك ته‌نیا وه‌ك سه‌یركه‌ر ناوه‌ستن، ده‌بینین گه‌لێك نوێكردنه‌وه و جیاكاری نوێ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌رده‌وام له فه‌یسبووكدا ڕووده‌ده‌ن و ده‌رده‌كه‌ون ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك له‌هه‌مبه‌ر خزمه‌تگوزاری (گوگڵ پڵه‌س)دا هه‌ر ئه‌مه‌ش كه بینیمان كاتێك (قسه‌كردنی ڤیدیۆیی)یان ڕاگه‌یاند ئه‌ویش یه‌ك هه‌فته دوای خستنه‌ڕووی گوگڵ پڵه‌س وه‌ك وه‌ڵامێك له‌لایه‌ن فهیسبووكهوه. ئه‌وه‌ی جوان و به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه له‌م ململانێیه و كێبڕكێیانهدا به‌كارهێنه‌ر سوودمه‌ند ده‌بێت، چونكه هه‌موو كۆمپانیایه‌ك ده‌یه‌وێت هێزی خۆی بخاته‌ڕوو، كۆنترۆڵی خۆی زیادبكات ئه‌ویش بهدهستهبهركردن و فه‌راهه‌مكردنی زۆر له سیفه‌ت و فرمان و تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه و ناوازه له خزمه‌تگوزاری و پێگه‌كانیاندا، هه‌ر كه‌سه به‌م ڕێگه‌یه ده‌یانه‌وێت دڵی به‌كارهێنه‌ران به‌لای خۆیاندا ڕاكێشن و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا به‌ده‌ستبهێنن.
س : خةندان
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم