بابه‌ت: گوگڵ ده‌بێته خاوه‌نی مۆتۆرۆلا و تاقیگه‌كانی داده‌خات
له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا گه‌وره كۆمپانیای جیهانی گوگڵ بوو به خاوه‌نی كۆمپانیای مۆتۆرلا و توانی ئه‌و كۆمپانیاییه بكڕێته‌وه به‌بڕی 12.5 ملیار دۆلار كه كۆمپانیای مۆتۆرۆلا تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل.
ئامانجی گوگڵ له كڕینی ئه‌م كۆمپانیایه له‌لایه‌ن گوگڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ئامێره مۆبایله‌كانی مۆتۆرۆلا به‌سیستمی ئیشپێكردنی ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن و ده‌توانرێت به‌و سیستمه كاریشیان پێبكرێت، هه‌روه‌ك (لاری په‌یج)ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گوگڵ ئاماژه‌ی پێدا كه "هۆكاری سه‌ره‌كی كڕینی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گونجاندنی كاركردنی به‌رهه‌مه مۆبایلییهكانی مۆتۆرۆلا له‌گه‌ڵ سیستمی ئیشپێكردنی گوگڵ كه به (ئه‌ندرۆید) ناسراوه، هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه جگه له‌و هۆكاره كۆمه‌ڵێكی تر هۆكار هه‌ن بۆ كڕینی مۆتۆرۆلا وه‌كو، ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێكی زۆر به‌رهه‌می ئه‌لیكترۆنی ناوماڵه له‌ئامێره ڤیدیۆییه‌كانیشدا پێَشكهوتووه و له ئێستادا له بازاڕه‌كانی جیهاندا ناوبانگی زۆری هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت گوگڵ سوود له‌م هه‌له ببینێت و بتوانێت به‌هۆیه‌وه ته‌واوی قازانج و بازاڕه‌كان بۆخۆی قۆرخ بكات و له كێبڕكێكانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیاكانی وه‌كو مایكرۆسۆفت و ئه‌پڵدا سه‌ربكه‌وێت".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا گوگڵ ئاشكرایكرد كه هه‌موو تاقیگه‌كانی گوگڵی داخستووه كه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك تاقیگهبوون له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و ده‌توانرا بۆ زۆر بواری جیاجیا سوودی لێ ببینرێت.
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ئه‌و تاقیگانه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌رچه‌نده خستنه‌ڕووی ئه‌و نموونانه زوو بوون، به‌ڵام زۆر به‌كارهێنه‌ری هه‌بوو، وا پێویستیشی ده‌كرد كه دابخرێن.
شایه‌نی باسه گوگڵ كۆمه‌ڵێكی تر تاقیگه‌ی هه‌یه له‌وانه (Gmail Labs) كه تایبه‌ته به‌خزمه‌تگوزاری ئیمه‌یله‌كانی گوگڵ و هه‌روه‌ها (Maps Labs) كه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزراری نه‌خشه‌كانی گوگڵ.
س : خةندان
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم