بابهت: سەرچاوەیەك: كەناڵی ئاسمانى "AUC وەرزشی" دێتە دامەزراندن
(ئاكانیوز)- بەڕێوەبەرى گشتیی كەناڵی ئاسمانى "AUC وەرزشی" رای گەیاند لە داهاتوویەكی نێزیكدا پەخشی ئەزموونی كەناڵەكە دەست پێ دەكەن و گرینگی بەگواستنەوەى خول و كێبەركێكانی بواری وەرزش دەدەن.
وەلید ئەنوەر بەڕێوەبەرى كەناڵی ئاسمانى AUC وەرزشی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، لە چەند هەفتەى داهاتوودا پەخشی ئەزموونی كەناڵەكە دەست پێ دەكەین كە تایبەت دەبێت بەبایەخدان بەچالاكییەیلی وەرزشیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
ئەنوەر گوتی، رووماڵی تەواوى چالاكییەیلی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكانى هەرێمی كوردستان دەكەین، ئەو یارییانەیشی بەهێز بن راستەوخۆ دەیگوازینەوە بۆ بینەران، هەروەها تەواوى یارییەكانى هەڵبژاردە جۆرەوجۆرەكانى عێراق و یانەكان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات وێنە دەگرین و بڵاوی دەكەینەوە.
كردنەوەی ئەو كەناڵە لە كاتێكدایە لە مێژووى راگەیاندنی عێراقدا تا ئێستە تەنیا كەناڵی ئاسمانی "ئەلعێراقیەی وەرزشی" وەك كەناڵێكی تایبەت بەبوارى وەرزش هەیە، بەڵام زیاتر وەشانی تایبەت كردووە بەوەرزشی یانەیلی بەغدا و باشوورى عێراق.
"كەناڵەكە نووسینگەی لە سەرجەم شارەكانى هەرێمی كوردستان، عێراق، توركیا، لبنان، قەتەڕ، میسر و ئوردن هەیە و هەوڵ دەدەین كارەكانیان فرەوانتر بكەین بەتایبەت كە ستافێكی نوێ بەئامێرى پرۆفشناڵ كار دەكەن" ئەنوەر گوتی.
خەرجی كەناڵی "AUC وەرزشی" لە لایەن گرووپی كۆمپانیایەیلی "عادل موتەحیدە" دێتە دابینكردن كە ماوەی دوو ساڵە كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دەكات و كەناڵێكی تری ئاسمانی هەیە بەناوی AUC و بارەگەی سەرەكی لە هەولێرە.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]