1

بابه‌ت: سوده‌كانى شوكولاته‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى بریتانى ده‌ریخستووه‌ كه‌ خواردنى شوكولاته‌ رۆژانه‌ رێژه‌ى توشبوون به‌نه‌خۆشى دڵ سێیه‌ك كه‌مده‌كاته‌وه‌

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن زانایانى زانكۆى كامبریدج ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ په‌یوندییه‌كى به‌هێز هه‌یه‌ له‌نێوان شوكولاته‌‌و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى توشبوون به‌نه‌خۆشى دڵ

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامى 7 لێكۆڵینه‌وه‌ى رابردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر 114 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شوكولاته‌یان خواردووه‌ مه‌ترسییه‌كانى توشبوونیان به‌نه‌خۆشى دڵ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌رێژه‌ى 37%، هه‌روه‌ها توشبوونیان به‌جه‌ڵده‌ى دڵ به‌ڕێژه‌ى 29% كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌به‌راورد به‌وانه‌ى كه‌ شوكولاته‌یان نه‌خواردووه‌
--------------------------------------------------------------------------------