بابه‌ت: گه‌وره‌ترین تیمساح له جیهاندا ڕاوكرا
دهستهلاتدارانى ژینگه له ولاتى فلیپین ڕایانگه‌یاند ، كه تیمساحێكى زه‌به‌لاح له ئاوه‌كانى ولاتهكهیاندا ڕاوكراوه ، كه درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته نزیكه‌ى 21 پێ ، ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به 6,5 مه‌تر ، وه كێشه‌كه‌ى ده‌گاته 2370 پاوه‌ند ، ئه‌ویش یه‌كسانه به یه‌ك ته‌ن و 75 كیلۆگرام ، كه تا ئێستاش به گه‌وره‌ترین جۆرى تیمساح داده‌نرێت له جیهاندا .
به‌پێی هه‌واڵى مالپه‌رى "سی ئێن ئێن" ئه‌م تیمساحه زه‌به‌لاحه له ناوچه‌ى "ئۆگوسان دیل سور" له باشورى دوورگه‌ى "میندیناو" كه به دوورى 500 كیلۆمه‌تر له شارى مانێلاى پایته‌ختى فلیپینه‌وه دووره ڕاوكراوه .
هه‌روه‌ها تیمى ڕاوكه‌ران نزیكه‌ى 30 پیاو ده‌بوون كه توانیویانه پاش 21 ڕۆژ ئه‌م تیمساحه ڕاوبكه‌ن ، له رێگه‌ى پێدانى برێكى زۆرى گۆشت و به‌كارهێنانى تولى كانزاى به درێژى هه‌شت ملیمه‌تر.
به‌پێی ڕاپۆرتى ئاژانسی "گینیس" بۆ ژماره‌ى پێوانه‌ى ، گه‌وره‌ترین تیمساح تا ئێستا درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته 18 پێ كه له یه‌كێك زهریایهكانى ناوچه‌ى "كاسیوس" له باكورى ئسترالیا ده‌ژیت ، به‌لام ئه‌مه‌ى ئێستا ڕاوكراوه توانى ئه‌م ژماره‌یه بشكێنێت و ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى تازه وه‌ك گه‌وره‌ترین تیمساح له جیهاندا تۆماربكات .
س : ktv
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم