بابهت: بۆڵتۆن ٠-٥ مانچیستەر یونایتد : “شەیتانە سورەکان” خانەخوێیان گۆڵ باران کرد
یانەی مانچیستەر یوونایتد تووانی سەرکەوتنێکی تر بەدەست بهێنێت و گەڕایەوە پێشەنگی پریمەر لیگ و وەین ڕونی دووەم هاتریکی لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ تۆمار کرد .
دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو توانیبووی بە ئەنجامی ٨-٢ لە یانەی ئارسیناڵ ببابەتەوە و مێژوویەک بنووسێتەوە ، کوڕانی سێر ئەلێکس فێرگسۆن لەم هەفتەیەکش درێژەیان بە کاروانی سەرکەوتنەگەورەکان ـدا و بە پێنچ گۆڵی خاوین شکستیان بە یانەی بۆڵتۆن گەیاند لەسەر یاریگای خۆیان ،
لەمییانەی یاریەکانی خوولی پلە نایابی ئینگلیزی و لەگەڕی چوارەمی پریمەر لیگ ـدا و لە کۆتا یاری ئەمشەو ـدا لەسەر یاریگای ڕیبۆک ستادیۆم هەردوو یانەی مانجیستەر یونایتد و بۆڵتۆن واندەرز بەیەک گەیشتن و یاریەکەش لەبەرژەوەندی یانەی مانیۆ بە پێنچ گۆڵ بەرامبەر بە سفر بە کۆتاهات ،
لەو یارییەی کە شەیتانە سوورەکان باڵادەستیەکی تەواویان هەبوو بەسەر یاریەکەوە و کۆنترۆڵی یاریان کردبوو وە پێنچ گۆڵەکەش یاریزانان خافێر هێرناندێز دووگۆڵ و واین ڕوونی سێ گۆڵ و هاتریکی تۆمار کرد لە خوولەکەکانی ٥ و ٢١ و ٢٥ و٥٨ و٦٨ .
س. ياريكا