بابه‌ت: دارا دوو داری دی ...........
ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته، خۆی نه‌گه‌یاندبێته ئاستهبهرزهكانی خوێندن و قۆناغ به قۆناغ سه‌ركه‌وتبێت، ده‌بێت وانه‌ی (دارا دوو داری دی)ی له‌بیر بێت. دارا نازانم بۆ، دوو داری ده‌دی و دوو داره‌كه‌ش دوور دوور بوون. خۆ ده‌كرا، دارا هه‌ر یه‌ك دار ببینێت و داره‌كه‌ش له پاركی ته‌نیشت ماڵه‌كه‌یان بێت. به‌ڵام مامۆستا ئه‌م قسانه‌ی قبووڵ نه‌ده‌كرد و هه‌ر جه‌ختی لێ ده‌كرده‌وه، كه (دارا دوو داری دی. دوو داری دوور دوور).
ئێستا ده‌زانم، كه ئه‌و پێداگرییه‌ی مامۆستا، له سه‌ر (دوو) و له‌سه‌ر(دوور)، بۆ ئه‌وه بوو، كه ئێمه‌ی قوتابی، فێری ده‌نگی (وو) بین له زمانی كوردیدا. مامۆستا هه‌وڵی ده‌دا، فێرمان كات، كه له ژیانی داهاتووماندا، جیاوازی بخه‌ینه نێوان، (دوو) و (دو) و (دۆ)، بۆیه‌ش له وانهكهیتردا، به ئه‌نقه‌ست دۆی داده‌ی ده‌ڕژاند!
كه‌چی پاش هێنده ساڵ، بینینی (دوو داری دوور)و رژاندنی به‌رده‌وامی (دۆی داده)، هێشتا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی، به‌رده‌وام (كه‌ركووك) به كه‌ركوك ده‌نووسن و (ئه‌نجومه‌ن) به ئه‌نجوومه‌ن تایپ ده‌كه‌ن و(دوكتۆر) به دكتۆر بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌و له هه‌مووی خراپتر، كاربهدهستهكانمان، (گه‌ل) به گه‌ڵ بێژ ئه‌كه‌ن . ئه‌رێ گه‌لۆ چیبكه‌ین؟
وه‌رن با جارێكی‌تر، هه‌ریه‌كه‌و هه‌زار جار، بنووسینه‌وه، (دارا دوو داری دی. دوو داری دوور دوور).
س : خةم
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم