1

بابه‌ت: ئاخ بۆ ده‌نگێ یا شمشاڵێ

ئاخ بۆ ده‌نگێ یا شمشاڵێ

                                     یاورته‌یێ گڕوگاڵێ

له‌ ئاگری دڵ وده‌روون

                                     بڕژێنێته‌ ده‌ر تۆزکاڵێ

له‌خه‌و ڕاپه‌ڕنێ خه‌فتگێ

                                     له‌ که‌فتگێ بگرێ باڵێ

رچه‌ی چه‌ن ساڵه‌ بشکێنێ

                                    بۆ ئه‌هلی هاواڵ هاواڵێ

ده‌رمان کا ده‌ردی هاوده‌ردێ

                                    یابێرێته‌ حاڵ بێحاڵێ

حاشا له‌بۆهه‌ربه‌خبه‌خی

                                    ده‌م ته‌قێنان قاڵمه‌ قاڵێ
                                                                                           كاكه ئه حمه د موفتي زاده