1

بابه‌ت: به‌ناوی یاری‌ده‌ری نوور ورۆشنایی وره‌حمه‌ت(1)

[right][/right]تاریکه‌شه‌وێ بووبێ بزه‌وبریسکه‌ی مانگ.هه‌موو جیهان لێڵ بوو.

گورگان له‌م تاریکاییه‌دا به‌ بێ‌ده‌نگی و بێ‌وزه‌ هێرشیان ئه‌برده‌ سه‌ر مرۆڤ.

له‌م شه‌وه‌ ناحه‌زه‌دا له‌ وڵاتی چه‌وساوه‌ وره‌نج‌کێشی کورده‌واری که‌ هه‌موو ماڵانی خاپور کرابوو.هه‌موو مرۆڤی به‌ چنگاڵی ناله‌باری گورگان له‌ت‌له‌ت کرابوو.

مرۆڤ ته‌نانه‌ت باوه‌ڕه‌کانی دڵیشیان ده‌رنه‌ده‌خست.

ئه‌زانی بۆ؟!ده‌لیل چی بوو؟!پێیان گوتبوون ئه‌و گورگانه‌ گوێیان له‌ ده‌نگی دڵی مرۆڤیشه‌وه‌ هه‌یه‌!ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ دڵتانا بڵێن گورگ‌گه‌ل بڕۆن ئیتر!،ئه‌وان ئه‌م ده‌نگه‌ ئه‌بیستن!

منیش ئه‌زانم زۆر سه‌یره‌ به‌ڵام چی بکه‌م؟من چی بڵێم؟مه‌گه‌ر منیش هه‌روه‌ک هه‌موو مرۆڤێ نیم؟ منیش وه‌ک هه‌موو ئه‌ترسم!

به‌ڵام راوه‌ستن ئازیزان!گوێتان لێ بوو؟ئه‌و ده‌نگی هاواره‌تان بیست؟

به‌خوا به‌ڕاسمه‌ به‌ڕێزان!گه‌مه‌م پێ مه‌که‌ن!!!گوێ بگرن.

باوه‌ڕ ناکه‌ن؟!وه‌رنه‌ سه‌ر ئه‌م ته‌پۆڵکه‌یه‌ با بیبینن.ئه‌ها نوورێ.هه‌ستن وه‌رن چاوی لێ که‌ن.ئه‌ها تاقه‌ نوورێ له‌ نێو ئه‌م هه‌موو تاریکیه‌‌دا.چاوی لێ که‌ن.

به‌خوا جوانه‌.زۆر سه‌یره‌!!!ئه‌ڵێی نووری تیشکی هه‌تاوه‌ له‌م نیوه‌شه‌وه‌دا پڕشاندوویه‌تی به‌سه‌ر زه‌وی پڕ له‌خه‌م‌و خه‌فه‌ت‌و عه‌زیه‌ت‌و تاریکی‌دا.

ئێستا ئیتر باوه‌رتان کرد؟که‌ وابوو گوێ له‌ ده‌نگی خۆشی گرن.پێم وایه‌ ده‌نگه‌که‌شی هه‌روه‌ک تیشکی نووره‌که‌ی جوان‌و خۆش بێ.

گوێتان لێیه‌ ئه‌و چی ئه‌ڵێ؟!
ئه‌ڵێ وه‌رن ئه‌ی خه‌ڵکینه‌.گوێ راگرن.هه‌موو ئه‌و گورگانه‌ درۆن!هه‌موو هیچن!هه‌موو له‌هیچیش خوارترن!حه‌موو له‌ ترسا واده‌که‌ن!

ئێجگار سه‌یره‌!!!توخوا ئه‌وه‌ من خه‌ون نابینم؟!!!

ئه‌وه‌ کێیه‌ هاوار ئه‌کاو به‌ ده‌نگی به‌رز ئه‌ڵێ گورگان هه‌موو درۆن؟!!

به‌ڵام ناوالله‌ خه‌و نیه‌.ئێوه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌ناسن؟!!

باوه‌رناکه‌م.چۆنکا به‌ڕاستی ده‌نگێکی غه‌ریبه‌!هه‌تا ئێستا نه‌مبیستوه‌!

گوێ راگرن:ئێجگار خۆشه‌.ده‌نگی هاواری هه‌ژار ومه‌زڵومه‌.باس له‌ ئازادی مرۆڤ ئه‌کا!باس له‌ راستی ودروستی ئه‌کا!باس له‌ نه‌ترسان له‌ غه‌یری خوا ئه‌کا!زورم پێ سه‌یره‌ وائه‌ڵێ ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ له‌ غه‌یری خوا،خوانیه‌!ترس نیه‌!گورگ‌گه‌ل هه‌موو هه‌ر ئه‌ترسن وا ئه‌وه‌ڕن!

تۆزێ راوه‌ستن تێ‌فکرم.ئه‌مه‌ نابێ قسه‌ی ئینسانی سه‌ر عه‌رز بێ.پێم وایه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بڵاو ئه‌کرێته‌وه‌.به‌ڵام ئه‌ی بۆ هه‌ر ماڵێکه‌ که‌وا نووری تێدا هه‌ڵگرساوه‌؟!

2

وه‌ڵام: به‌ناوی یاری‌ده‌ری نوور ورۆشنایی وره‌حمه‌ت(1)

ده‌یستت خۆش به‌ڕێز ڤۆریا ...

سه‌ركه‌وتوبی \ به‌س سه‌رچاوه‌كه‌ی بنوسه‌ .

3

وه‌ڵام: به‌ناوی یاری‌ده‌ری نوور ورۆشنایی وره‌حمه‌ت(1)

به چاوان كاكه گيان.