بابهت: ئەمریکا زۆرترین کات بە فەیسبووکەوە تەرخان کردووە لەچاو ماڵپەرەکانی تر.
ئەمریکا زۆرترین کات بە فەیسبووکەوە تەرخان کردووە لەچاو ماڵپەرەکانی تر.
ئەمریکا کاتێکی زۆر تەرخان دەکات بە فەیسبووکەوە لەچاو ماڵپەرەکانی تری ئینتەرنێتد.نزیکەی چەند باشە؟!
نیڵسۆن میدیا کە کۆمپانیایەکە تایبەت بە ئامادەکردنی ئاماری بینین و بەکارهێنانی تەلەڤزیۆن و خزمەتگوزارییەکانە بەپێی خەمڵاندنەکەی کردوویەتی ئەمریکا بە تەواوی ٥٣.٥ بلیۆن خولەکی بە ماڵپەری کۆمەڵایتی فەیسبووکەوە تەرخان کردووە.
ئەم ژمارەیە لەسەر بنامەی چالاکی ١٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک دێت، کە مانای ئەوەیە هەر بەکارهێنەرێک مانگانە ٣٥٠ خولەک بە فەیسبووکەوە تەرخان دەکات کە دەکاتە نزیکەی ١٠ خولەک لە هەر ڕۆژێکدا.
Nielsen Media هەروەها ڕاپۆرتیکی لەسەر دووەم بەناوبانگترین ماڵپەڕ بڵاو کردەوە کە ئەویش یاهوو Yahoo بوو. ئامار و و سەرژمێرییەکەی ئەم کۆمپانیایە دەلێت کە بەکارهێنەرانی یاهوو مانگانە نزیکەی ١٧.٢ بلیۆن خولەک تەرخان دەکەن پێوەی. وە بەدوای ئەواندا سێیەم شوێن بەشی گەڕانی گوگڵە کە ١٢.٤ بلیۆن خولەک بەکارهێنانی هەیە لە مانگێکدا.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم