1

بابه‌ت: ئه‌نیشتاین و شۆفێره‌که‌ی

ده‌گێرنه‌وه‌ ئه‌نیشتاین شۆفێرێکی هه‌بو، له‌ شێوه‌و ڕوخساردا زۆر له‌ ئه‌نیشتاین ده‌چو، به‌رده‌وام ئه‌م شۆفێره‌ ئه‌نیشتاینی ده‌برده‌ کۆبونه‌وه‌ زانستییه‌کان و هه‌ر له‌گه‌ڵیدابو بۆ هه‌موو شوێنێک، تاکو وایلێهاتبو زانیاری پێویستی له‌ ئه‌نیشتاین وه‌رگرتبوو،‌ رۆژێک کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت که‌ بانگهێشتی ئه‌نیشتاین کرابو تیایدا، بۆیه‌ شۆفێره‌که‌ی به‌ ئه‌نیشتاین ده‌ڵێت... گه‌وره‌م تۆ زۆر ماندو بوویت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مو پرسیاره‌ی خه‌ڵک، بۆ نایه‌یت جله‌کانت بده‌ی به‌من؟ خۆم وه‌کو تۆ لێئه‌که‌م‌،  من هه‌ر له‌ خۆت ئه‌چم  قژیشم وه‌کو تۆ بژه‌ که‌س نام ناسێته‌وه‌ وائه‌زانن تۆم..تۆش بۆخۆت له‌دواوه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ دابنیشه‌و که‌مێک بحه‌سێوه‌!! ئه‌نیشتاین ئه‌م پێشنیاره‌ی شۆفێره‌که‌ی به‌ دڵه‌و ئه‌ڵیت شتێکی زۆر باشه‌ با ئه‌مجاره‌ من ببمه‌ شۆفێر و که‌مێک بحه‌سێمه‌وه‌.. پێکه‌وه‌ رۆشتن بۆ کۆبونه‌وه‌که‌و شۆفێره‌که‌ له‌جیاتی ئه‌نیشتاین که‌وته‌ قسه‌کردن بۆ خه‌ڵکی...له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌دا زانایه‌کی تری لێبو  وتی ئه‌بێت من پرسیارێک له‌م ئه‌نیشتاینه‌ بکه‌م هه‌ر نه‌زانێت جواب بداته‌وه‌..بۆیه‌ پرسیاره‌که‌ی کرد،.. شۆفێره‌که‌ش وه‌ڵامه‌که‌ی لانه‌بو ده‌بێت چی بکات؟؟؟؟؟؟؟
یه‌کسه‌ر ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نینێکی گاڵته‌ جارانه‌و به‌و زانایه‌‌ی که‌پرسیاره‌که‌ی لێکردبوو وت..
ئینجا توخوا ئه‌وه‌ پرسیاره‌ خۆ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ هه‌رکه‌سێک بکه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌زانێت ههههههههه
ئه‌وه‌ من ئه‌و پرسیاره‌ له‌ شۆفێره‌که‌م ئه‌که‌م بزانه‌ چۆن وه‌ڵامت ئه‌داته‌وه !!!
له‌دواوه‌ ئه‌نیشتاین هه‌ڵساو وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی زۆر به‌ ئاسانی دایه‌وه‌، له‌وکاته‌یا هه‌مو خه‌ڵکه‌که‌ ده‌ستیان کرد به‌ پێکه‌نین و پیاوه‌ زاناکه‌ش زۆر ته‌ریق بویه‌وه‌. 
به‌راستی ئه‌وه‌ش هه‌ر زیره‌کی شۆفێره‌که‌بوو

http://www.webchinupload.com/files/1906_2.jpg مناڵ بۆیه‌ جوانه‌ چونکه‌ دڵێکی بێگه‌ردی هه‌یه‌      http://www.webchinupload.com/files/gallery_28081_109_5563_5.gif