بابه‌ت: بێ ئارامی
[size=18]
بێ ئارامی
ئاخ و داخ و ده‌رد له‌ده‌س ته‌نیایی
په‌شێوی بێ حه‌د ده‌ردی بێ دوایی
ئه‌م سه‌رسامییه
بێ ئارامییه
دل ناکامییه
که‌ی دی کۆتای
بۆ هه‌رکوی ئه‌چم پێی خراپترم
ناسره‌وێ دڵه‌ی پڕ له ئاگرم
نه له‌ناو گوڵزار
نه لای خزم و یار
نه له ده‌شت و شار
ئۆقره ناگرم
له ده‌ست شار هه‌ڵدێم
ئه‌چمه ناو گوڵزار
له‌وێش هه‌ڵناکه‌م دێمه‌وه ناو شار
وه‌ك ئارام نه‌ماو
دڵ و پێ سوتاو
خانه‌ی خه‌و ڕوخاو
له دنیا بێزار
که به تێکه‌ڵ بون وه‌ها بێزارم !
بۆچ به تانیایی وه‌ها بێزارم ؟؟
بۆ وه‌ك ڕه‌نجه ڕۆم
وه‌ڕه‌س بوم له خۆم
بۆ هه‌رکوێ ئه‌ڕۆم
دڵ بێ قه‌رارم
ئه‌حمد هه‌ردی
[/size][/center]