بابه‌ت: پیرێز خاوه‌نی باشترین یانه و ڕاهێنه‌ره
فلۆرینتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌یه كه ئه‌و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهانی تۆپی پێ و باشترین ڕاهێنه‌ره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه یانه‌كه‌ی ئاستی به ته‌واوه‌تی دابه‌زیوه و هه‌موان پێیان وایه ڕیاڵ دۆخی زۆر خراپه، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌كه پێی وا نییه كه ئه‌وه هیچ كێشه بێت به‌ڵكو ئه‌و ده‌زانێت كه یانه‌كه‌ی له‌م دۆخه ڕزگاری ده‌بێت و خۆزێ مۆرینهۆ به چاكی ڕێبه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن له داهاتوودا ته‌نانه‌ت به ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانیش.
پیرێز له‌و باره‌یه‌وه وتی: "ڕیاڵ نه له قه‌یراندایه و نه ئاستیشی دابه‌زیوه به‌ڵكو یانه‌كانی تر به باشی خۆیان ئاماده كردووه و ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر باشه بۆ ئێمه و ئاستی یاریزانه‌كانمان به‌رزتر ده‌كاته‌وه".
سه‌باره‌ت به مۆرینهۆش ناوبراو وتی: "خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی باشترین ڕاهێنه‌ری تۆپی پێیه له جیهاندا و بڕوای ته‌واوی من و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه بردنی یانه‌كه‌ی به ده‌ست هێناوه بۆیه ئێمه كێشه‌ی ناوخۆیمان نییه".
س : xendan
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم