بابهت: سيرجيوئه كويروى
[size=24]سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی مانچستەر ستی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد کە هاندەرێکی گەورەی مایکل ئۆوینی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدە و لەبەر ئەوە سەیری پریمەرلیگی کردووە.
ئەگوێرۆ بۆ the Manchester Evening News وتی
سەیری پریمەرلیگم دەکرد لە تیڤی و لە خولی ئیسپانی و ئیتاڵیم پی باشتر بوو ، زۆر مایکلم ئۆوینم خۆشدەویست و هەمیشە چاودێریم دەکرد کاتێک لە لیڤەرپوول بوو هەر لەبەر ئەویش سەرەتا سەیری پریمەرلیگم کرد.
ئەگوێرۆ ئەم هاوینە پەیوەندیکرد بە کەتیبەکەی ڕۆبەرتۆ مانچینی و ڕیزەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی جێهێشت ، لەم وەرزەشدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ستیزن پێشکەش کردووە و لەوبارەیەوە وتی
بەدڵنیاییەوە شێوازی یاریکردنی ئێرە جیاوازە لە ئیسپانیا ، بەڵام بەزووی خۆم ڕادەهێنم و هەمووشتێک دەکەم لە مەشقەکان بۆ ئەو مەبەستە ، قسەم لەگەڵ کارلۆس تێڤێز و زابالێتا کردووە و ئامۆژگاری و
ڕێنمایی باشیان پێداوم سەبارەت بە ژیان لێرە و بە یانەکەم .
[ياريكانيت]
[/size]