1

بابه‌ت: یانەی پریسپۆرا جایاپۆرای ئەندۆنیسیایی گەیشتە هەولێر

(ئاكانیوز)- بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم سات 02:00 بەكاتى ناوەخۆ لە رێگەى باڵەفڕگەى ناودەوڵەتی هەولێر، شاندی یانەی پریسپۆرا جایاپۆرای ئەندۆنیسیایی گەیشتە شارى هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانى یاریی گەڕانەوەى قۆناغی 8ی تاسی یەكەتیی یانەیلی ئاسیا.

لە رێوڕەسمی پێشوازیی شاندی یانەی پریسپۆرا جایاپۆرادا، سامان بریفكانى بەرپرسی راگەیاندن یانەی هەولێر و نوێنەرەیلی كۆڕبەندیی یانەكە و ژمارەیەك دەزگەی راگەیاندن ئامادەبوون.

دواى گەیشتنیان بۆ هەولێر، جاكسن تیاكۆرى بەرازیلی و راهێنەرى یانەی پریسپۆرا جایاپۆرای ئەندۆنیسیایی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، بۆ بردنەوە یارییەكە هاتووینە هەولێر و بڕیارمان داوە بگەینە قۆناغی چوارگۆشەى زێڕین، ئاماژەی دا یانەى هەولێر خاوەن ژمارەیەك یاریكەری باشە، بەڵام خاڵی یاریكردنی تیپەكەمان خوێندوەتەوە و پلانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەكە داڕشتووە.

زیاتر گوتی، متمانەم بەیاریكەرەیلی تیپەكەمان هەیە و بارى دەروونییان زۆر باشە، ئاماژەی دا كە كەش و هەوای شارى هەولێر لەبارە بۆ تیپەكە.

لە یاریی چوونی قۆناغی 8ی تاسی یەكەتیی یانەیلی ئاسیا كە 13ی ئەم مانگە لە ئەندۆنیسیا هاتە ئەنجامدان، یانەى هەولێر دوور لە یاریگە و هاندەرانی توانی بەئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی پریسپۆرا جایاپۆرای ئەندۆنیسیایی بباتەوە.

بڕیارە سبەى سێشەم یانەى هەولێر لەگەڵ یانە ئەندۆنیساییەكە سات 18:00 بەكاتی ناوەخۆ لە یاریگەى فەرەنسۆ هەریری یاریی گەڕانەوە ئەنجام بدەن.

سامان بریفكانى بەرپرسی راگەیاندنی یانەى هەولێر بە (ئاكانیوز)ى راگەیاند، نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەم سات 13:00 بەكاتی ناوەخۆ كۆنگرەى رۆژنامەوانى یارییەكە بۆ هەر دوو راهێنەر و كاپتنی یانەكە دێتە ئەنجامدان، دواتریش كۆنگرەى هونەری ئەنجام دەدرێ.

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: یانەی پریسپۆرا جایاپۆرای ئەندۆنیسیایی گەیشتە هەولێر

هیوادارم یانەی هەولێر بگاتە قۆناغی داهاتوو smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .