بابه‌ت: < نامه‌ی ماڵئاوایی گابریل گارسیامارکز >
[size=21]نامه‌ی ماڵئاوایی گابریل گارسیامارکز[/size]
[imgl]http://a1.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos- … 3160_n.jpg[/imgl]
رۆماننوسی به‌ناوبانگ و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ (گابریل گارسیا)، له ژیانی ناو كۆمه‌ڵ دوور كه‌وتۆته‌وه به‌هۆی ناله‌باریی ته‌ندروستییه‌وه و له‌سه‌ر پێخه‌فی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌م نامه‌ی ماڵئاواییه‌ی بۆ دۆست و ئازیزه‌كانی نووسیوه:
ئه‌گه‌ر خوا ویستی ئه‌وه له‌بیر بكات كه من بوكهڵهیهكم و هه‌ندێ له ژیانێكی دیكه‌م بداتێ، ئه‌وا به‌هه‌موو توانام به‌كاریده‌هێنم، ره‌نگه هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیری لێده‌كه‌مه‌وه نه‌یڵێم، به‌ڵام بێگومان بیر له هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌یڵێم!
*شته‌كان نرخی خۆیان ده‌ده‌مێ، له‌به‌ر وێنه‌كانیان نا به‌ڵكو له‌به‌ر واتاكانیان.
*كه‌مێك ده‌خه‌وم، خه‌ون زۆر ده‌بینم، ده‌زانم كه داخستنی چاو بۆ ساتێك به‌مانای له‌ده‌ستدانی شه‌ست چركه له رووناكییه.
*من كاتێك ده‌ڕۆم كه خه‌ڵكانی دیكه ده‌حه‌وێنه‌وه، به‌خه‌به‌ر ده‌بم كاتێك هه‌مووان خه‌وتوون.
*ئه‌گه‌ر خودام ویستی ژیانێكی دیكه‌م پێببه‌خشێت، جلی ساده ده‌پۆشم، خۆم ده‌خه‌مه به‌ر خۆر و له‌سه‌ر زه‌وی ڕاده‌كشێم نه‌ك ته‌نها به جه‌سته‌ی رووته‌وه و به‌ڵكو به رۆحێكی رووته‌وه.
*بۆ مرۆڤی ده‌سه‌لمێنم كه چه‌ند به‌هه‌ڵه‌دا چوون كه لایان وایه عاشق نابن به پیریی، بێئه‌وه‌ی بزانن ئه‌گه‌ر ده‌ست له عه‌شق هه‌ڵگرن پیر ده‌بن!
*باڵ به منداڵه‌كان ده‌ده‌م، به‌ڵام با خۆیان فێری فڕین ببن.
*پیره‌كانیش فێرده‌كه‌م كه مردن لهپیرییدا نایه‌ت، به‌ڵكو له بیرچوونه‌وه‌دا دێت.
*ئه‌ی مرۆڤه‌كان! من زۆر شت له ئێوه‌وه فێر بووم.... فێربووم كه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیا بژین، بێئه‌وه‌ی بزانن كه نهێنیی به‌ختیاریی له پیاههڵگهڕانیدایه.
*فێر بووم كه كاتێك كۆرپه بۆ یه‌كه‌مینجار په‌نجه‌ی باوكی ده‌گوشێت، ئه‌وه مانای وایه هه‌تا هه‌تایه ده‌یگوشێت.
* زۆر شت لێتانه‌وه فێر بووم! به‌ڵام كه‌میان كه‌ڵكی بۆ من هه‌یه، چونكه كاتێك ده‌خرێنه جانتاكه‌مه‌وه، من له گیانه‌ڵادا ده‌بم.
*هه‌میشه هه‌ست به چی ده‌كه‌یت بیڵێ و بیر له چیش ده‌كه‌یته‌وه بیكه.
*ئه‌گه‌ر بمزانیایه ئه‌وه دواجاره به نوستوویی ده‌تبینم، به‌توندیی له‌باوه‌شم ده‌گرتیت و له یه‌زدان ده‌پاڕێمه‌وه بمكاته پاسه‌وانی رۆحت، ئه‌گه‌ر بمزانیایه ئه‌وه دواساتمه ده‌تبینم، ئه‌وا ده‌مگوت "خۆشم ده‌وێیت"، وه گوێم پێنه‌ده‌دا، به‌شه‌رمه‌وه، كه خۆت ئه‌وه ده‌زانیت.
*هه‌میشه رۆژێكی نوێ هه‌یه و ژیانیش ده‌رفه‌تمان پێده‌به‌خشێت چاكترین كار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به‌هه‌ڵه‌دا چووم و ئه‌مڕۆش كه رۆژی دوایینمه حه‌ز ئه‌كه‌م بڵێم چه‌ندم خۆش ده‌وێیت، هه‌رگیز تۆ له‌یاد ناكه‌م، چونكه سبه‌ینێ نه بۆ گه‌نج و نه بۆ پیر مسۆگه‌ر نیه.
*له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ دواجار بێت كه ئه‌وانه‌ی خۆشت ده‌وێن بیانبینیت، كه‌واته چیتر چاوه‌ڕوان مه‌به، ئه‌مڕۆ هه‌ڵسوڕێ ! له‌وانه‌یه سبه‌ینێ نه‌یه‌ت و ناچار په‌شیمانی ئه‌و رۆژه ده‌بیته‌وه كه كاتت نه‌بووه بۆ بزه‌یه‌ك یان له‌باوه‌ش گرتنێك یان ماچێك، یان سه‌رقاڵ بویت دوا ئومێدیان بۆ بنێریت .
*ئه‌وه‌ی خۆشت ده‌وێن له‌پاڵ خۆتدا بیانهێڵه‌ره‌وه، به‌گوێیاندا بچرپێنه كه پێویستت پێیانه، خۆشت بوێن و ئاگاداری‌یان بكه، كات بده به‌خۆت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌یان پێبڵێیت، وه‌ك: لێت تێده‌گه‌م، لێم ببوره، بێ ئه‌رك، سوپاس، و هه‌موو وشه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی كه ده‌یزانیت.
*هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌وه یادت ناكات له‌به‌ر ئه‌و بیرۆكانه‌ی پێته، داوای هێز و ژیریی له یه‌زدان بكه بۆئه‌وه‌ی بتوانیت ده‌ری ببڕیت، بۆ دۆست و ئازیزهكانتی بسه‌لمێنه چه‌ند لای تۆ به بایه‌خن.
ئاماده‌كردنی: هه‌ڤاڵ مه‌حه‌ممه‌د.