1

بابه‌ت: راپۆرتێك له‌سـه‌ریارییه‌كانی خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

راپۆرتێك له‌سـه‌ریارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می كـۆمـه‌ڵه‌كانی خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا
newline-sport.net
شـه‌وی رابـردوو یـارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی دووه‌می كـۆمـه‌ڵه‌كـانی خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـاكـۆتـایی پێهـات

له‌گـروپـی یه‌كه‌م دا :
یـانه‌ی بـایـرمـونیخی ئه‌ڵمـانی له‌نێو یـاریگـای خـۆی روبـه‌روی یـانه‌ی مـانشسـته‌رسیتی ئینگڵیزی بـۆ وه‌ و له‌ یـارییه‌كه‌شدا میونخ توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت یـارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجـامی 2 : 0 بـرده‌وه‌ . له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هـه‌رله‌گـروپی یه‌كه‌م دا یـانه‌ی یـانه‌ی نـاپۆلی ئیتـاڵی له‌نێو یـاریگـای خـۆی روبـه‌روی یـانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانی كـرد و یـارییه‌كه‌شی لێبرده‌وه‌ به‌ئه‌نجـامی دووگۆڵی بێ وه‌ڵام
رێزبه‌ندی گـروپی یه‌كه‌م
1- بـایـرمیونخ 6خــاڵ
2- نـاپۆلی 4 خـاڵ
3- مـان سیتی 1 خــاڵ
4- ڤیـاریال 0

له‌گـروپی دووه‌م دا :
یـانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتـاڵی له‌ده‌روه‌ی یـاریگـای خـۆی توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سـه‌ر یـانه‌ی سیسكامۆسكـۆی روسی یـارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجـامی 3 : 2 بـرده‌وه . له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هـه‌رله‌گـروپی دووه‌م دا هـه‌ردوو یـانه‌ی ترابزون سپوری توركی و یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی به‌بێ گۆڵ یه‌ك ســان بوون

رێزبه‌ندی گـروپی دووه‌م :
ترابزون سپوری4 خال1
2- ئه‌نته‌رمیلان3 خال
3- لیل 2 خــاڵ
4- سیسكامۆسكۆ 1 خــاڵ

له‌گـروپی سێ یه‌م دا:
یـانه‌ی مان یونایتد و بـازل یه‌كسـان بوون به‌ئه‌نجـامی 3 : 3  . له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هـه‌رله‌گـروپی سێیه‌م دا یـانه‌ی بنفیكای پرتوگـالی توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خـۆی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجـامی 1 : 0 یـارییه‌كه‌ی له‌ یـانه‌ی ئۆتیلۆ گالاتی رۆمـانی بباته‌وه‌

رێزبه‌ندی گـروپی سێیه‌م
1- بـازل 4 خــاڵ
2 - بنفیكـا 4 خـاڵ
3- مان یونایتد 2 خـاڵ
4- ئۆتیلۆل گالاتی 0

له‌گـروپی چـواره‌م دا :
یـانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌نێو یـاریگـای خـۆی توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست به‌هێنێت به‌سـه‌ر یـانه‌ی ئه‌جـاكسی هـۆڵندی یـارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجـامی 3  : 0 لێبرده‌وه‌ . هـه‌رله‌م گـروپـه‌دا یـانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی ئه‌ویش له‌نێو یـاریگـای خـۆی توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت بـه‌ئه‌نجـامی 2 : 0 یـارییه‌كه‌ی له‌ یـانه‌ی دینامۆ زیگربی كـرواتی برده‌وه‌

رێزبه‌ندی گـروپی چـواره‌م :
1- ریال مه‌درید 6 خـاڵ
2- لیون 4 خـاڵ
ئه‌یـاكس 1 خــاڵ
4- دینامۆزیگر 0

له‌گـروپی پێنجه‌م دا :
یـانه‌ی ڤـه‌ڵه‌نسـیـای ئیسپـانی و چێلسی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر بوون به‌ئه‌نجـامی 1 : 1 . هـه‌رله‌م گـروپه‌دا یـانه‌ی بـایرلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمـانی توانی له‌نێو یـاریگـای خـۆی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سـه‌ر یـانه‌ی جینـاكی به‌لجیكی یـارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجـامی 2 : 0 بــرده‌وه‌

رێزبه‌ندی گـروپی پێنجـه‌م
1- چێلسی 4 خـاڵ
2- بـایرلیڤه‌ركوز 3 خـاڵ
3- ڤـه‌ڵه‌نسـیـا 2 خـاڵ
4 - جینـاك 1 خــاڵ

له‌گـروپی شـه‌شـه‌م دا :
یـانه‌ی مـارسیلیا ی فه‌ره‌نسی له‌نێو یاریگای خـۆی توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت به‌سـه‌ریـانه‌ی بوروسـادۆمتوند به‌ئه‌نجـامی 3 : 0 یـارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه‌ . هـه‌رله‌م گـروپه‌دا یـانه‌ی ئه‌رسنـاڵ ی ئینگلیزی توانی به‌ئه‌نجـامی 2 : 1 له‌ یـانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یونانی بباته‌وه‌

رێزبه‌ندی گـروپی شـه‌شـه‌م :
1- مـارسیلیا 6 خـاڵ
2- ئه‌رسنـاڵ 4 خـاڵ
3- بوروسیادۆمتمۆند1 خـاڵ
4 - ئۆڵۆمپـاكـۆس 0

له‌گـروپی حـه‌وته‌م دا :

یـانه‌ی زینیت ی روسـی له‌نێو یـاریگای خـۆی توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست یهێنێت به‌سـه‌ریـانه‌ی پۆرتۆی پرتوگـالی به‌ئه‌نجـامی 3 : 1 یـارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ . هـه‌رله‌م گـروپـه‌دا هـه‌ردوو یـانه‌ی شـاختاری ئۆكرانی و یـانه‌ی ئه‌بویل نیقوسیا یه‌كســان بوون به‌ئه‌نجـامی 1 : 1

رێزبه‌ندی گـروپـی حـه‌وته‌م
1- ئه‌بویل نیقوسیا  4 خــاڵ
2- زینیت 3 خـاڵ
3- پۆرتۆ 3خـاڵ
شـاختار 1خــاڵ

هـه‌ریه‌ك له‌ یـانه‌كـانی میلانی ئیتاڵی و به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی سه‌ركه‌وتن به‌سـه‌ریـانه‌ كـانی  پـاتی بوریسوف و ڤیكنۆریابلزان  به‌ده‌ست هێنــا  ، یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ئه‌نجـامی 5 گـۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ یـانه‌ی پـاتی بوریسوف  بـرده‌وه‌ و یـانه‌ی میلانیش به‌ئه‌نجـامی دووگۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركـه‌وت به‌سـه‌ر یـانه‌ی ڤیكتۆریا بلزان

رێزبه‌ندی یـانه‌كـانی گـروپـی هـه‌شته‌م
1- به‌رشلۆنه‌ 4 خـاڵ
2- میلان 4خـاڵ
3 - ڤیكنۆریابلزان 1 خــاڵ
4 پاتی بوریسوف 1 خــاڵ

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: راپۆرتێك له‌سـه‌ریارییه‌كانی خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

dastt xosh bet

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم