1

بابه‌ت: بیرەوەرى

[size=24] بیرەوەرى

ئەگەر هات و بیرت کردم تامەزرۆ بووى کە بمبینى
کە لێت دوور بووم نەکەى بچى دڕکى ئازار بچەقێنى

بڕۆ لـەگەڵ یادەکـانما دابنیشـە تـا دێمە لات
یادگاریمان لەبن نایە بەشى هەتا مردن ئەکات

لەژێر سایەى پەڵە هەورێ سۆماى چاومان بەیەک بەخشى
لـەکـاتێکى نـادیـارا بـادەى عەشـقى یەکـمان نۆشـى

حەزم نەکرد دواهەڵبەست و گۆرانى من خەماوى بێ
خەتى نوێژگەى ناوچەوانم نوسراوێکى تەماوى بێ

لە دوورى تۆ وەک ئاگرى بەر ڕەشـەبا بێ ئارامم
لەلاى خەڵکیش وائەزانن من هەمیشە بێ کەلامم

بێهوودەیە ئەزیزەکەم هەرچەن ئەکەم ناگەم بەتۆ
بەسووتانى مۆمى عومرم واتەمەنیش ڕۆى بەفیڕۆ
[/size]

2

وه‌ڵام: بیرەوەرى

[size=24]zor jwana dastakant xosh[/size]

http://www.kurdupload.com/images/QL2BX7T1317408438/2zemfeo.jpg

هەموو کەس دەتوانێت بڵێت خۆشم ئەوێیت .. بەڵام هەموو کەس مەبەستی نیە ..

کەواتە کاتێك هەستت پێکرد بڕوای پێبکە .. نەك کاتێك گوێت لێی بوو ...!!!

3

وه‌ڵام: بیرەوەرى

حەزم نەکرد دواهەڵبەست و گۆرانى من خەماوى بێ
خەتى نوێژگەى ناوچەوانم نوسراوێکى تەماوى بێ

لە دوورى تۆ وەک ئاگرى بەر ڕەشـەبا بێ ئارامم
لەلاى خەڵکیش وائەزانن من هەمیشە بێ کەلامم

ده‌ست خۆش زۆرجوان بوو سه‌رکه‌وتو بیت:)

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm