بابهت: نوێژکردن بە درێسی بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید حەرام کرا
موفتی وڵاتی جەزائیر شێخ شمس الدین نوێژکردن بە جل و بەرگ و ئەو تیشێرتانە حەڕام کرد کە خاچیان بەسەرەوەیە ، بەتایبەتی درێسی دوو یانە بەناوبانگە ئیسپانییەکە بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید .
موفتییەکە ڕاستێتی ھەموو ئەو فتوایانەی دووپات کردەوە کە نوێژکردنیان بە درێس یان ئەو جل و بەرگانەی کە خاچ یان ھەر ئاماژەیەکی کوفریان تێدایە حەرام کردووە و ڕێگەیان پێنەداوە .
ھەروەھا شێخ بۆ ڕۆژنامەی النھار ی جەزائیری گوتی " ئەسل لە حەڕامکردنەکە خودی یانەکە نی یە بەڵکو ئەسڵ لەوەدایە کە ئەو یانانە درێسەکانیان خاچیان بەسەرەوەیە ، ئەمەش بەپێی شەرع حەرامە " .
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم دوو یانەیە ھاندەرێکی زۆریان لەناو موسڵمانان ھەیە کە درێسی ئەم دوو یانەیە دەپۆشن ، بۆیە ئاگادارکردنەوەیان پێویستە بەتایبەتی کە ھەندێک بەم درێسانەوە نوێژ دەکەن و بەم جۆرەش نوێژەکانیان بەتاڵ دەبێتەوە .
سەرنج : زۆرێک لەم درێسانە کە دەھێنرێنە بازاڕ لە ھەرێمی کوردستان خاچەکان دەسڕدرێنەوە ، بەتایبەتی درێسی ئەم دوویانەیە ، بەڵام پێویستە ھەر جل و بەرگێک کە دەیکڕین بەوردی نووسین و ئاماژەکانی بخوێنینەوە ، چونکە لەوانەیە ھەندێکیان خاچیان بەسەرەوە مابێت یان ئاماژەی کوفریان تێدا بێت
دهستكاری كراوه لهلایهن nuri sahin (ئهمڕۆ 22:14:20
[center][size=24]خۆزگه بۆ تانهه جارێکــــــیش که ئهڵێم
"باشم"
کهسێک ههبوایه سهیری چاوهکانمی کردایه و له ئامێزی گرتمایه و بیوتایه "لێت تێ ئهگهم".[/size][/center]
.
[size=34]کیبۆردی کوردی لاتینی دابگرە[/size]