1 (دەستکاری کراوە: sharafxan nurse 2011-10-01 09:13:26)

بابه‌ت: ئیعجازی قه‌له‌ڕه‌ش (غراب) له‌ قورئان .

ئیعجازی باسکردنی بالندەی قەلەرەش(غراب) لە قورئاندا تكاية بيخويننةوة زؤر كرنكة




خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت: …..فَبَعَثَ اللَّـهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَا وَيْلَتَا أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَـٰذَا الْغُرَابِ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ. المائدة/31 ، دەوری بالندەی قەلەرەش(غراب) لەو چیرۆکەی کە …لەقورئاندا هاتووە لەسورەتی ئەلمائیدەدا; ئەوەیە کە مرۆڤ فێری ئەوە بکات کە چۆن مردوو ئەنێژێت، بەلام ئەوەی جێگای باس وتێرامانە ئەوەیە کە ئایا بۆچی خوای گەورە ئەم بالندەیەی هەلبژاردو لە قورئاندا باسی کردووە تاوەکو ببێتە مامۆستای یەکەمی مرۆڤ ؟؟
چەند لێکۆلینەوەیەکی زانستی ئەوەیان سەلماندووە کە بالندەی قەلەرەش زیرەکترین بالندەیە، هەروەها ئەم بالندەیە خاوەن گەورەترین قەبارەی مێشکە بە بەراورد لەگەل بالندەکانی تردا .. هەروەها لەو لێکۆلینەوانەی کە سەلمێنراوە لەسەر ئەم بالندەیە ئەوە دەردەخەن کە بالندەی قەلەرەش سستمێکی تایبەتیان هەیە سەبارەت بەدادپەروەری پەیرەوی دەکەن لە ناوخۆیاندا بە گوێرەی ئەو فیترەیەی کە خوای گەورە پێیانی بەخشیوە، ئەو سستەمەش ئەوەیە لەناوخۆیاندا پەیرەوی دەکەن بۆ هەرسەرپێچیەک کە ئەنجامی بدەن سزایەکی
تایبەتیان بۆ داناوە بەم شێوەیە:-
یه‌که‌م: تاوانی زەوت کردنی خۆراکی بێچوەکان، بۆ ئەم تاوانە سزایەکیان هەیە کە هەر کاتێک یەکێکیان هەستا بە زەوت کردنی خۆراکی بێچوەک ئەوا هەموو هەلدەستن بە کێشانی هەموو پەری قەلەرەشە تاوانبارەکە تاوەکو توانای فرینی نەمێنێت.
دووه‌م: تاوانی داگیرکردنی هێلانە یاخود روخاندنی شوێنی یەکتر، ئەگەر بێت هەر کامێکیان هەستا بەم کارە ئەوە بە هەموویان پەیوەستی دەکەن بەدروست کردنی هێلانەیەکی تری سەر لەنوی بۆ بالندە هێللانە روخاوەکە.
سێ‌یه‌م: تاوانی دەستدرێژی کردنە سەر مێینەی قەلەرەشێکی تر، ئەگەر بێت ویەکێکیان دەستدرێژی بکاتە سەر مێینەی یەکێکی تر ئەوا سزاکەی بەم شێوەیە دەبێت: کە هەموو قەلەرەشەکان هەلدەستن بەدەنووک لێدانی لە قەلەرەشەکەی کە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە تاوەکوو دەمرێت، جا سزاکەشیان لە شوێنێکی فراوان یا زەویەکی فراوان و چۆلدا دەبێت
دوای ئەوە قەلەرەشێکیان بەدەنوک مردووەکە هەلدەگرێت بۆ ئەوەی بینێژێت، جا بەقەبارەی بالندەکە قەبرێکی بۆ هەلدەکەنێت تاوەکوو لەناویدا بیشارێتەوە..
وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُون.َ الانعام/ 38

http://up99.com/upfiles/jpg_files/PMD03519.jpg

وه‌رگیراوه‌ :