بابه‌ت: جۆرج وسوف جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ لێیدا
جۆرج وسوف جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ لێیدا
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب، جۆرج وسوف، دوچاری جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ بوو، به‌و هۆیه‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا خرایه ژێر چاودێریی ورده‌وه و باری ته‌ندروستیی له‌مه‌ترسیدایه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی جۆرج وسوف جێگریی بووه، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان.
جۆرج وسوف، ته‌مه‌ن 50 ساڵ، یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی عه‌ره‌ب له‌بواری گۆرانیدا، له شارۆچكه‌ی كهفرونی سه‌ربه پارێزگای حیمس له سوریا له‌دایك بووه، باوكی سێ كوڕه به‌ناوه‌كانی (وه‌دیع، حاتم، جۆرج جۆنیۆر)، له ژیانی هونه‌ری خۆیدا 30 ئه‌لبومی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم