بابه‌ت: قه‌زافى پێى ووتوون مه‌مكوژن وه‌كو باوكتانم
له‌كاتى گه‌یشتنى چه‌كداره‌كان بۆسه‌رى، قه‌زافى پێى ووتوون مه‌مكوژن وه‌كو باوكتانم
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باس لهوهدهكهن، كه‌دوێنێ له‌و كاته‌ى شۆرِشگێرِهكان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و جێگه‌یه‌ى كهقهزافى خۆى لێحهشاردابوو، بیندراوه ناوبراو بریندار بووه‌و بهچهكدارهكانى به‌ره‌ى شۆرِشگێرِانى راگه‌یاندووه نه‌یكوژن، چونكه ئه‌و وه‌كو باوكیان وایه.یه‌كێك له‌و شۆرِشگێرِانهى له‌شارى سرت قه‌زافى بینیبوو رایگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌كى پێبووه‌و بریندار بووه‌و به‌وانى ووتوه، ئه‌و نه‌یكوژن، چونكه وه‌كو باوكیان وایه.ئاژانسى (سى ئێن ئێن) باسى له‌وه‌كردووه قه‌زافى بهرلهكوژرانى جلێكى حیجابى پێبووه تاكو ئه‌گه‌ر كه‌وته حاڵه‌تى مه‌ترسییه‌وه خۆى پێ رِزگار بكات.به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت قه‌زافى له‌شارى سرت به‌بریندارى ده‌ستگیركراوه‌و رِاستهوخۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى مه‌سراته گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لهرِێگهدا گولهیهكى له‌سه‌رى دراوه‌و كوژراوه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم