بابه‌ت: نهێنيهكی تری يه‌كجار مه‌زن قورئانی پيرۆز ئاشكرای كردوه
[center] نهێنيهكی تری يه‌كجار مه‌زن قورئانی پيرۆز ئاشكرای كردوه
[/center]
ئه‌مانه‌ی خواره ڕاستيێكی يه‌كجار مه‌زنه كه قورئانی پيرۆز ئاشكرای كردوه.
ڕه‌نگه زۆرێك له‌ئێمه ئه‌م ئايهتهمان زۆر خوێندبێته‌وه،به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته،مانايه‌كی تری ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزهتان بۆده‌رده‌كه‌وێت،له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م ڕاستيه زانستيه له‌ڕووی زانستی گه‌ردوون ناسهكانهوه باسدهگهين،دواتر له‌قورئانی پيرۆز به دوای دا ده‌گه‌ڕێين.
[center][/center]
ڕاستيه زانستيه‌كان:
1_توێكڵی يه‌كه‌می په‌رده‌ی گه‌ردوونی (الغلاف الجوي)پێی ده‌گوترێت التروبوسفير(Troposphere)،ئه‌م توێكڵه كاری ئه‌وه‌يه كه‌وا هه‌ڵمی ئاوی دهرياكان له‌سه‌ر شێوازی باران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زه‌وی،هه‌روه‌ها كاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گهرمايهتی له‌شه‌ودا به‌شێوه‌ی گازی CO2. دوان ئۆكسيدی كاربۆ ده‌كات.
2_ئه‌م په‌رده گهردوونيه وه‌ك پارێزه‌رێكی زه‌وی وايه له نه‌يزه‌ك و پڕۆشكی ئاگرينی ئه‌ستێره‌كان و تيشكه بكوژه‌كان،ئه‌مه‌ش به‌هۆی نوێكڵی پێنجه‌می گه‌ردوون كه پێی ده‌گوترێت الستراتوسفير (Stratosphere).
هه‌رچی تيكشی زيان به‌خش هه‌يه،وه‌ك ئه‌و تيشكانهی سه‌روو وه‌نه‌شه‌یی كهبهچاو نابينرێت و زۆر به‌ئاسانی مرۆڤ ده‌كوژێت،ئه‌م په‌رده گهردوونيه نايه‌ڵێت بێنه سه‌رزه‌وی،ئه‌گينا له‌سه‌ر زه‌وی شتێك نه‌بوو به‌ناوی ژيان. سبحان الله.
3_توێكڵی چواره‌می كه‌پێی ده‌گوترێت الثيرموسفير(Thermosphere)ئه‌مه‌يان شه‌پۆڵه كورت و ناوهنجيه ڕاديۆيهكان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه،واتا دهيانگهڕێتهوه،كه‌به عه‌ربی پێی ده‌گترێت (ذات رجع).
خۆشه‌ويستان ئێستا سه‌يری قورئانی پيرۆز ده‌كه‌ين و بزانين ئايا ئه‌م زانيايارنهی تێدايه يان نا؟!.
سه‌ير بكه‌ن خوای گه‌وره چی ده‌فه‌رموێت:
{وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ} الطارق: 11.
واتا:
( سوێند به ئاسمانێك كه خاوه‌نى گێرِانهوهيه (سورِى ئاو له سروشتدا، شه‌پۆڵه‌كانى ته‌له‌فون و راديۆ و ته‌له‌فيزيۆن …هتد).
باسهيری زانايانی زمان بكه‌ين:
ابن منظور له( لسان العرب)داده‌ڵێت:
سميت السما‌ء بذات الرجع لأنها ترجع بالغيث وكلمة الرجع مشتقة من الرجوع وهو العودة والعكس
بۆيه بهئاسمانهكان وتراوه (خاوه‌نى گێرِانهوهيه)چونكه ساڵانه باران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،وشه‌ی(الرجع)له(الرجوع)وه‌رگيراوه،واتا(گه‌ڕانه‌وه‌و پێچهوانهكردنهوه).
الرَّجْع: رجع يرجعُ رجْعاً ورجوعاً: انصَرفَ.
وقيل: الرجْعُ: محْبِسُ الما‌ء.
والرَّجْعُ: المطر لأنه يرجع مرة بعد مرة، وفي التنزيل: {والسماء ذات الرَّجع).
قال ثعلب: ترجع بالمطر سنة بعد سنة، ثعلب ده‌ڵێت بهبارانهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه ،ساڵ دوای ساڵ.
وقال اللحياني: لأنها ترجع بالغيث،هه‌مان وته‌ی پێشوو.
وقال الفراء: تبتدىء بالمطر ثم ترجع به كل عام. الفراء ده‌ڵێت به‌باران ده‌ستپێده‌كات ،دوای هه‌موو ساڵێك بهبارانهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕاستترين بۆچوون /ئه‌وه‌ی يه‌كه‌مه،واتا ئه‌وه‌ی له ( لسان العرب)ه‌وه باس كراوه‌و له‌گه‌ڵ لێكۆڵينه‌وه زانستيه‌كه يه‌كده‌گرێته‌وه.
ئالێره‌دا خۆشه‌ويستان مانای زانستی ئايه‌ته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت:ئاسمان كاری گه‌ڕاندنه‌وه‌و پێچه‌وانه كردنه‌وه ده‌كات!!!!،كه‌وته توێكڵی چوراهمی ئاسمان (Thermosphere) هه‌وره‌ك زانست ئاشكرای كرد شه‌پۆڵه‌كانى ته‌له‌فون و راديۆ و ته‌له‌فيزيۆن …هتد پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه،واتا دهيانگهڕێتهوه بۆ زه‌وی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌م په‌خشه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ له سهتهلايتهكان به‌هۆی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه سه‌يريان ده‌كه‌ين!!!!!!.سبحان الله.
هه‌روه‌ها باس كرا زانايان وتيان توێكڵی يه‌كه‌می په‌رده‌ی گه‌ردوونی (الغلاف الجوي)پێی ده‌گوترێت التروبوسفير(Troposphere)،ئه‌م توێكڵه كاری ئه‌وه‌يه كه‌وا هه‌ڵمی ئاوی دهرياكان له‌سه‌ر شێوازی باران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زه‌وی،ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌يه كه قورئانی پيرۆز بهتهنهاله1ئايه‌تی 3وشه‌یی باسی كرد‌و فه‌رمووی(وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ)!!.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌يان كرد نوێكڵی پێنجه‌می گه‌ردوون كه پێی ده‌گوترێت الستراتوسفير (Stratosphere).
هه‌رچی تيكشی زيان به‌خش هه‌يه،وه‌ك ئه‌و تيشكانهی سه‌رو وه‌نه‌شه‌یی كهبهچاو نابينرێت،به‌ئاسانی ژيان له‌ناو ده‌بات،ئه‌وه ئاسمانه كه دووريان ده‌خاته‌وه‌و پێچه‌وانه‌يان ده‌كاته‌وه كه‌وا به‌ره‌و گه‌ردوونی ده‌ره‌كی(الفضاء الخارجي)هه‌نگاو بنێن،ده‌ی كه‌واته ديسان (وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ)!!.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شيان باس كرد كه‌وا الثيرموسفير(Thermosphere) شه‌پۆڵه كورت و ناوهنجيه ڕاديۆيهكانی AMو SW پێچه‌وان ده‌كاته‌وه و ده‌گه‌ڕێنته‌وه زه‌وی،ديسان با بخوێنينه‌وه ((وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ)!!.
ته‌نها ئه‌مه ماوه بڵێين سبحان الله بۆ ئه‌و خوایه مه‌زن و زانايهی له قورئانه‌كه‌مان زانياری ئه‌وتۆی داناوه كه زانايان تا سه‌ده‌ی 20 ههستيا پێ نه‌كردوه!!.
با بخوێنينه‌وه: [ سَنُرِيهِمْ آَيَاتِنَا فِي الْآَفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ] فصلت 53
واتا: (ئێمه له ئاينده‌دا به‌ڵگه و نيشانه‌ى سهرسورِهێنهريان نيشان ده‌ده‌ين له ئاسۆكانى بوونه‌وه‌رداو له خودى خۆيشياندا (بێگومان ئاشكرايه كه له سه‌رده‌مى زانستيدا چه‌نده نهێنيه‌كانى بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه.. زاناكان به گشتى و زاناكانى ئه‌ستێره‌ناسى سه‌رگه‌ردانن له ورده‌كارى و دامه‌زراوى و گه‌وره‌يى و فراوانى ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزى جه‌سته‌يى وعهقلَيى و ده‌روونى ئادهميزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى تا چاك بۆيان روون بێت و دڵَنيابن كه ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ره‌وايه، ئايا شايهتى په‌روه‌ردگارت به‌س نيه كه بێگومان ئاگا و زانايه به هه‌موو شتێك).
ئه‌وه‌ی ماوه له‌م بابه‌ته ته‌نها پرسيارێكه:
ئايا كێ هه‌يه ئێستاش بڵێت قورئان ته‌نها په‌رتوكی چيڕۆكی بهرئاگردانهو هيچی تر؟!.
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بيه‌وه ((((( عبد المجيد ههريری )))))
-------------------------------------------------------------------------------
http://kenanaonline.com/users/nature5/posts/93275
http://ejabat.google.com/ejabat/thread? … ab8c969ab7
http://www.maknoon.com/e3jaz/new_page_10.htm
http://hassaan.kalamfikalam.com/t4288-topic
http://www.dawalh.com/vb/showthread.php … amp;page=1