بابه‌ت: بۆیه‌كه‌مجار لهههلهبجهدا:به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به(10)كه‌سایه‌تی...
بۆیه‌كه‌مجار لهههلهبجهدا:به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به(10)كه‌سایه‌تی نموونه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه
به‌هاوكاری سێكته‌ری گه‌نجان(سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه)له‌ڕێو ڕه‌سمێكی شایسته‌دا له‌باخی گشتی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه مه‌ڕاسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بۆ 10 كه‌سایه‌تی نموونه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند پارچه مۆسیقا و گۆرانییه‌ك ده‌ستی پێكرد
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌خێرهاتنی میوانان و كه‌سایه‌تییه نموونه‌كانی شاره‌كه كرا
پاشان به‌ڕێز م.طاهر بامۆكی پێشنوێژوو وتارخوێنی مزگه‌وتی عمری كوڕی خطاب له‌ھه‌ڵه‌بجه وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسیمه كرد كه
به‌ڕێز گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بوو
ئه‌مانه‌ش ناوی ئه‌و 10 كه‌سایه‌تییه نموونه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن:-
1-به‌ڕێز م.طاهر بامۆكی:پێشنوێژوو وتارخوێنی مزگه‌وتی عمری كوڕی خطاب له‌ھه‌ڵه‌بجه
2-منصور حیدر كریم:مفه‌وه‌زی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه.
3-میدیا حسێن:هونه‌رمه‌ندی به‌توانای شاری هه‌ڵه‌بجه.
4-ڕێناس علی:هونه‌رمه‌ندی به‌توانای مۆسیقا و ژه‌نیاری ئامێری كه‌مان.
5-ئه‌رده‌ڵان كاكه‌یی:ڕاگه‌یاندكاری بواری ته‌له‌فزیۆن.
6-حسن مراد:مامۆستای شێوه‌كاری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه
7-شه‌ونم نوری عبدالله:خوێندكاری ئاماده‌یی بازرگانی ئێواران و چواره‌می هه‌رێم له پۆلی 12
8-شه‌ونم ڕه‌سول عزیز:كارمه‌ندی ماندونه‌ناس و وه‌فاداری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه
9-ئه‌ركان أحمد علی:یاریزانی لاوی هه‌ڵه‌بجه‌یه و توانیوه‌یه‌تی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له یاری تێنسی پله‌یه‌كه‌كانی عێراق
10-عثمان ڕه‌شید محمد:كارمه‌ندی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و خاوه‌نی وه‌فایه له پاكوخاوێنی شاره‌كه‌دا
فه‌رموون ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و مه‌راسیمه‌ن:
ئاماده‌كردنی
بیلال علی محمد
هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
23-10-2011
سه‌رچاوه
مه‌كۆی ڕووگه‌ش