بابه‌ت: ئایا خوای تۆ ده‌خه‌وێت ?
ئایا خوای تۆ ده‌خه‌وێت ?
بنی اسرائیل پرسیاریان له‌پێغه‌مبه‌ر{موسی} کرد(سه‌لامی خوای لێ بێت ئایا خوای تۆ ده‌خه‌وێت ؟؟؟ {موسی} له وه‌لامدا وتی : له (خودا) بترسن چۆن وا ده‌ڵێن !!! (خودای گه‌وره): بانگی (موسی) کرد‌و لێی پرسی.. پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا خوای تۆ ده‌خه‌وێت ؟؟ ئه‌ی{موسی} کاتێک که شه‌و دادێ دوو شوشه بگره به ده‌سته‌وه‌و با به خهبهربیت . {موسی} ئه‌مره‌که‌ی( خوای) به جێ هێنا .. دوای ئه‌وه‌ی که به‌شێکی شه‌و رۆشت {موسی} خه‌وی ده‌هاتوو له‌وه بوو که خه‌و بیباته‌وه ، به‌لام که‌وته شاردنه‌وه‌ی و ده‌ری نه‌ده‌بری که خه‌وی دێت دوای هه‌لسایه‌وه و شوشه‌کانی رێکدهوه تاکوو کۆتای شه‌و هات {موسی} هه‌ربه ته‌واوی هیلاکی پێوهدێاربوو .. خه‌و بردێوهو هه‌ردوو شوشه‌که که‌وتنه خواری وشکان. (خودای گه‌وره) فه‌رمووی: ئه‌ی {موسی} ئه‌گه‌ر من بخه‌وم ئه‌وه ئه‌رزوو ئاسمانه‌کان له‌ناو ئه‌چوون به شێوه‌ی ئه‌و شوشانه‌ی که به دهستهوهبون و که‌وتنه خواره‌وه‌و له ناو چوون به‌بۆنه‌ی ئه‌مه‌وه بوو که (آیة الکرسی) هاتۆته خواره‌وه.. هه‌ر بۆیه زۆر به چاک زانراوه که( ایة الکرسی) له دوای هه‌موو نوێژێک و وه پێش خه‌وتنان و دوای ئه‌وه‌ی که‌له خه‌و هه‌ل ده‌ستین بخوێندرێته‌وه چاکه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم