بابه‌ت: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ سه‌لامه‌تى چاو
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ سه‌لامه‌تى چاو له‌كاتى دانیشتن له به‌رده‌م كۆمپیۆته‌ردا
توێژه‌ران بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى چاو ، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ كاتێكى درێژ له به‌رده‌م شاشه‌ى كۆمپیۆته‌ردا داده‌نیشن ، ئاگاداریان بلاو كرده‌وه ، كه پابه‌ندى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه بن :
... 1- پێویسته ڕووناكى ژووره‌كه به شێوه‌یه‌كى ته‌واو بێت ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به ئازارى چاوه‌كان نه‌كه‌یت .
2- پێویسته له ژوورێك دابنیشین كه دووربێت له هه‌ڵم و جگه‌ره‌كێشان ، وه گرنگى به بۆشایی نێوان چاوه‌كان و شاشه‌ى كۆمپیۆته‌ر بده‌ین ، كه ده‌بێت ماوه‌كه 60 سانتیمه‌تر بێت ، وه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كى وا دابینیشین كه ئاستى سه‌ر به‌رزتربێت له‌هی شاشه .
3- هه‌روه‌ها توێژه‌ران ده‌لێن" نابێت پاش ده خۆله‌ك له پشوودانى كۆمپیۆته‌ر ته‌ماشاى هیچ ماده‌یه‌كى تر بكه‌ین له‌ناو ژووره‌كه‌دا ، به‌تایبه‌تیش خوێندنه‌وه‌ى په‌رتووك .
4 - له‌لایه‌كى تریشه‌وه توێژه‌ران ئامۆژگاریمان ده‌كه‌نه‌وه ، كه له‌كاتى به‌كارهێنانى كۆمپیۆته‌ردا گرنگى به خواردنه‌وه‌ى ئاو بده‌ین ، چونكه ئاو سوودێكى زۆر به له‌ش ده‌به‌خشێت و چاوه‌كانیش له ووشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت .
(په یمانگای كۆمپیوته ری سلێمانی)