بابه‌ت: >هۆنراوه‌یه‌كی جه‌ژن له‌ساڵی 1998دا وتراوه زۆر زۆر خۆشه<
جه‌ژنا جه‌ژنا جه‌ژنی موسڵمانانه
توخوا لێم ببورن هه‌مووتان گیانه
له‌باتی نوقڵ و چكلێت و جه‌ژنانه
توخوا بۆچی له‌سه‌ر شتی ئاسایی
دڵمان له‌یه‌كتر بێشێت به خۆڕایی
با بزانین ڕۆژێ دێته پێشمان
بوهستێنرێین له‌به‌ر باره‌گای خوایی
توخوا با له‌دڵی ده‌ركه‌ین چی بوو بوو
بانهیكهین به باره‌گای كۆڕی پێشوو
توخوا با هه‌ڵسین ده‌ست له ملكهین هه‌موو
بین به براو نه‌چێته بهبهین مانا موو
ڕق له دڵێ تاكو دووره له برایی
ئه‌ی پچڕێنێ شیرازه‌ی ئاشنایی
با هه‌ڵسین له‌یه‌ك كه‌ین گه‌ردن ئازایی
نه‌فره‌ت كه‌ین له ڕق و كینه و جیایی
ئاماده‌كردن و نوسینه‌وه‌ی
بیلال علی محمد
5-11-2011
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ڕووگه‌ش