بابهت: ئایا ئەزانیت ؟
ئایا ئەزانیت ؟
پێشەوا شافعی (خوا لێی رازی بێ ) ئەفەرمووێ :
ئایا ئەزانیت ?
-بەڵێنی خۆشەویستی نیوەی وەفایە
-بێدەنگ بوون ، نیوەی ئیمانە
-ڕازی بوون بە کەم ، نیوەی ژیان بە سەربردنە
-کەرەستە ، نیوەی دروست کردنی خانووە
-زانینی واجبات نیوەی عیلم و زانستە
-شێوەی پرسیارکردن بە جوانی ، نیوەی وەڵامە
برسێتی نیوەی ڕۆژووە
-سەرزنشت کردن نیوەی ئاشت بوونەوەیە
-خەفەت نیوەی پیرییە
-سەردانەواندن نیوەی پیاوەتییە
-هەواڵی دۆست پرسین نیوەی سەردانە
-پارە زۆر بە زایە نەدان ، نیوەی ژیانە
-شوێن کەوتنی ئارەزوو نیوەی شێتییە
-هاوڕێ لەگەڵ بوون نیوەی رێگەیە
-نەرم ونیانی لەسەر خۆیی نیوەی چارەسەرە و دەرمانە
-بیر تیژی نیوەی زانینە
-چاکە خوازی و یەکخستن نیوەی ئاشبوونەوەیە
-کەم خواردن نیوەی لەش ساغی یە
ئامادەکردنی چاو زەرد
تایبەت بە یانەی (س،م)
سەرچاوەی بابەت: کتێبی سۆمای دیدە (عادل شاسواری )
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ