بابه‌ت: *نامەی جەژن *
[size=16]
چــــه‌ند ناخۆشه لــــــه‌م جهژنــهیا هـــه‌موو کـــه‌س په‌یوه‌ندیت پـــــێوه بکه‌ن
بــــۆ جه‌ژنه پــــــیرۆزه....
جـــــــــگه له‌و کهســــهی که تـــــۆ مه‌به‌ستته.....
هـــهرچهنده که تــــۆ هه‌ر پـــــهیوهندیهکی ئه‌و به جــــهژن ئــــهزانیت......
*
نامەی جەژن <<<<
گەرئەمزانی خۆش وویستنت وا گوناحە
وەک ئاشقێک بۆت نەئەژیام
هەرگیز شەوێ لە سوچێکی ژوورەکەما
وا شێتانە بۆت نەئەگریام
گەرئەمزانی جەژنێک دادێ لێم دوور ئەبی
سوێند بەوخوایەی ئەیپەرستم
هەرگیز رۆژێ بەو دەستانە لەنامەیەک
پێم نەئەووتی خۆشەویستم
ئێستاش ئەوە جەژن نزیک بووە و
منی تەنیاش بەدوات وێڵم
هەرچەند ئەکەم من ناتوانم
نامەی جەژنت بۆ نەنێرم
*
هه‌میـشه بۆ که‌سێـک پێبکـهنه کـهدهزانیـت به پێکـهنینـهکانت دڵ خـۆش ده‌بێـت
بۆ که‌ســێک بگری که کاتێـــک ده‌زانیت تۆدهگریــت ئه‌ویش بگــری
بــۆ که‌سێک خــه‌م بخــۆ که شهریکــی خهمهکانتــه
هــاوڕێی که‌ســێک به که دهزانیــت به دڵ هاوڕێتـــه
*
جار جار ئەڵێم رەنگە لەدڵتا مردبم
ھەندێ جاریش دێتە بیرم
پێت ئەوتم ھەمیشە رومەتت ساردە
بایەکی سارد کاتێ ئەدات لە رومەتت
ئەڵێم رەنگە ، لەویا یادێکت کردبم
... ھەردو بارانمان خۆشەویست
ئەڵێم رەنگە جار جار باران
منت بیر بھێنێتەوە
لەوانەیە گۆرانیەک موچورکەیەک لە گیانتا بژێنێتەوە
جا بەچی ئەچێ گەر ھەبم یاخود نەبم
بەم دڵە ناسکەمەوە
کە موھتاجی باو باران و گۆرانی بم""""
*
ەر هەواڵى من دەپرسى، وەک رەشەبا سەرگەردانم
وەکو گوڵى وشکە ساڵى، لە رەنگى خۆم پەشیمانم
گەر دەتەوآ بزانى کێم، چاوى سوورى پڕ گریانم
وەکو هەور دڵم تەنگەو دایمە عاشق بەبارانم
دیـوانى مـن تـەنیـاییـەو نـاونیشـانم دابـڕانـە
... وەرزى گول و شنەى باخم، هەڵوەرین و هەر خەزانە
من دەفتەرم گەڵاى زەردە و پێنوسیشم دارى سووتاو[/size]