1

بابه‌ت: ئه‌مشه‌و تا به‌ری به‌یانی ...

[size=16]ئه‌مشه‌و تا به‌ری به‌یانی ...

ئه‌مشه‌و، تا به‌ری به‌یانی
نه‌نوستم و سه‌رنجم دای
چه‌ند جارێک دیتم ڕاچه‌نیت
چه‌ند جارێکیش دیتم گریای
خه‌ونت به‌ چییه‌وه‌ ده‌دی ؟
چبوو؟ بۆچی ڕاده‌چه‌نیت ؟
له‌ حیله‌ی ئه‌سپی خه‌می من ؟
له‌ ئاورینگی قه‌ڵه‌می من ؟
له‌ هه‌ڵبوون و کوژانه‌وه‌م ؟
له‌ فرین و نیشتنه‌وه‌ی بێ بڕانه‌وه‌م ؟
چبوو،گیانه‌ ؟
له‌ خه‌ونتدا کچێکی دیم له‌گه‌ڵدابوو ؟
یا بۆ ووڵات
بارگه‌و بنه‌ی خۆم تێک نابوو؟
* * *
من له‌ خه‌می تۆ ناترسم !
من ده‌زانم
خه‌مه‌کانت
وردن ، قشتن ، ژیکه‌ڵانه‌ن ...
من ده‌زانم
خه‌مه‌کانت
وه‌کو خه‌می هیچ که‌سێک نین:
ده‌نکه‌ مرواری و زه‌نگیانه‌ن !
ده‌ چاوه‌که‌م
دیسان گیانم تژی که‌وه‌
له‌ مناڵی و تاسه‌ی یاری...
پرێسکه‌که‌ت بکه‌ره‌وه‌
بۆم هه‌ڵڕێژه‌
ده‌نکه‌ زه‌نگیانه‌و مرواری !
........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: ئه‌مشه‌و تا به‌ری به‌یانی ...

ئه‌مشه‌و، تا به‌ری به‌یانی
نه‌نوستم و سه‌رنجم دای
چه‌ند جارێک دیتم ڕاچه‌نیت
چه‌ند جارێکیش دیتم گریای
خه‌ونت به‌ چییه‌وه‌ ده‌دی ؟
چبوو؟ بۆچی ڕاده‌چه‌نیت ؟
له‌ حیله‌ی ئه‌سپی خه‌می من ؟
له‌ ئاورینگی قه‌ڵه‌می من ؟
له‌ هه‌ڵبوون و کوژانه‌وه‌م ؟

jwana sad

[center][size=24]http://www.lamst-a.net/upfiles/LlV54595.jpg
له‌ گریانی منالیما پێکه‌نینم به‌ خه‌م ده‌هات
که‌چی ئێستا خه‌م ده‌ریایه‌و بۆ که‌نارم شه‌پۆڵ دات
[/size]
[/center]

3

وه‌ڵام: ئه‌مشه‌و تا به‌ری به‌یانی ...

من له‌ خه‌می تۆ ناترسم !
من ده‌زانم
خه‌مه‌کانت
وردن ، قشتن ، ژیکه‌ڵانه‌ن ...
من ده‌زانم
خه‌مه‌کانت
وه‌کو خه‌می هیچ که‌سێک نین:

من لة خةمى خوم ئةترسم

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: ئه‌مشه‌و تا به‌ری به‌یانی ...

[size=33]ده‌ سته‌ كانت خۆش شیعره‌ كانی مامۆستا عبدالله په‌ شێو پرمانان[/size]