بابه‌ت: وانه‌یه‌ک له (چــا)وه فێربه
http://www.kurdupload.com/files/drdVnOaC1320837021.html
[size=16]وادابنێ پیاڵكهیهک (چــا)ی گه‌رمت له‌به‌ر ده‌ستدایه.
شه‌کری تێده‌که‌یت، به‌ڵام شه‌کره‌که تێ وهرنادهیت.
ئایا تامی شیرینی شه‌کره‌که ده‌که‌یت ؟
... ...بێگومان نه‌خێر ..
چاوه‌ڕێ بکه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک ، پاشان تامی چایه‌که بکه . ئایا تامی شیرینیهکهیت کرد؟ بڕواناکه‌م ...
ئایا تێبینی ده‌که‌یت ورده ورده چایه‌که سارد ده‌بێته‌وه تۆش تام و له‌زه‌تی لێنابینیت !
هه‌وڵی کۆتایی بده هه‌ردوو ده‌ستت ڕووه‌و ئاسمان به‌رز بکه‌ره‌وه بسوڕێڕهوه به‌ده‌وری چایه‌که‌دا و داوا له‌خودا بکه چایه‌که شیرین بێت . ئایا ئه‌مه شێتی نییه و نابێته جێگه‌ی گاڵته جاڕی ..
چایه‌که شیرین نابێت ..
بهڵکوسارد ده‌بێته‌وه و ئیدی بۆ خواردنه‌وه‌ش ناشێت. به‌ڵێ ئه‌مه ژیانه پیاڵه‌یه‌ک چــای تاڵه.. ئه‌و توانا و هێزه و عه‌قڵه‌ی خوا پێی به‌خشیویت شهکرهکهیه !
ئه‌و که‌سه‌ی جوڵه به‌خودی خۆی نه‌دات تامی شیرینی ناچێژێت !
ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست به‌رز بکه‌یته‌وه بۆلای خودا بۆئه‌وه‌ی ژیانت باش بکات هه‌رگیز باش نابێت ئه‌گه‌ر کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
ده‌ست به جوڵه‌و تێکۆشان بکه له‌خودی خۆته‌وه .. کار بکه بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رکه‌وتنبۆ به‌خته‌وه‌ری و شادمانی . بۆئه‌وه‌ی ژیانت باشتر بێت .. تام و چێژ و به‌رهه‌می کار و تێکۆشانت بنوسه[/size]