بابه‌ت: راستێتی چواره‌م له ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بزانه
فه‌رمووده‌ی تێپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌سه‌ر پردی صراطدا له رۆژی دوایی به یه‌كێك له‌و فه‌رمودانه داده‌نرێت كه ئیعجازی زانستی تێدایه. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه
وسلم) ده‌رباره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له ئیماندارانی پله به‌رز كه وه‌ك هه‌وره بروسكه ده‌په‌ڕنه‌وه به‌سه‌ر پردی صیراطدا ده‌فه‌رموێت: (ألم تروا إلی البرق كیف یمرُّ
ویرجع فی طرفة عین؟) [رواه مسلم]. واته: ئایا نابینن كه هه‌وره‌بروسكه چۆن له‌یه‌ك چاوتروكاندندا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چونكه ئه‌م ووته‌یه‌یه ته‌واو هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م دوایییه‌دا زانایان دۆزیویانه‌ته‌وه له‌و كرداره ئاڵۆز‌و وورده‌ی له رووناكی‌و پریشكی هه‌وره‌بروسكه‌دا هه‌یه, به
جۆرێ زانایان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و رووناكی‌و پریشكانه‌ی هه‌وره‌بروسكه دوای هاتنه خواره‌وه‌ی رووناكی‌و پریشك له هه‌وره‌كه‌وه به ئاراسته‌ی زهویو
گه‌رانه‌وه‌ی به خێرایییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت, جا له‌و فه‌رموده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) باس له قۆناغه‌كانی هه‌وره بروسكه ده‌كات زۆر به
ووردیو سه‌رسورهێنه‌ر, بگره كاته‌كه‌شی دیاری ده‌كات, وه سه‌رسام ده‌بین كاتێ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی هه‌وره بروسكه تیایدا رووده‌دات بریتییه
له هه‌مان ئه‌و كات و ماوه‌یه‌ی له چاونوقاندنێكدا تێپه‌رده‌بێت, كه ئه‌مه‌ش له‌فه‌رموده‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
جاوةروانى بةشةكانى تر‌ى ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بن.
بهمن بڵێ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت له‌كوێ ده‌بیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]