1

بابه‌ت: *ژن و پیاوێك*

[size=16]ژن و پیاوێك بیست ساڵ بوو هاوسەر بوون
رۆژێك بڕیاریان دا گەشتێك بۆ كەنار دەریای یەكێك لە شارەكان بكەن
لە هەمان شوێن و هوتێل كە بیست ساڵ لەمەوبەر مانگی هەنگوینیان لێ كردبوو
بەڵام ژنەكە چونكە زۆر مەشغول بوو، بۆیە بە پیاوەكەی راگەیاند كە ئەو جارێ بەتەنیا بچێت
دوای دوو رۆژ ئەویش پەیوەندی پێوە دەكات
پیاوەكە هوتێلەكەی گرت و چووە هەمان ژووری پێشوویان
لە ژوورەكە كۆمپیوتەر و ئەنتەرنێتی بینی، زۆر خۆشحاڵ بوو، بۆیە هەستا بە ناردنی ئیمەیڵێك بۆ خێزانەكەی بۆ ئەوەی لە گەیشتن و خۆشحاڵی خۆی دڵنیای بكاتەوە
دوای ئەوەی نامەكەی نووسی، لەكاتی نووسینی ئیمەیڵی خێزانەكەی، هەڵەی لە پیتێك كرد
بۆیە ئیمەیڵ بۆ یەكێكی تر چوو
بە رێكەوت ئیمەیڵ بۆ ژنێك چوو، كە لەو رۆژە لە مەراسیمی ناشتنی مێردەكەی گەڕابۆوە
بێوەژن كۆمپیوتەرەكەی كردەوە، بۆ ئەوەی ئیمەیڵی پرسەكانی هاتوو بۆی بخوێنێتەوە، كە ئەو نامەیەی خوێندەوە، یەكسەر بوورایەوە و كەوتە سەر زەوی

كوڕی بێوەژنەكە لەو دەمە هاتە ژوورەوە و چوو بۆ هانای دایكی، بەڵام نەیتوانی بە خەبەری بكاتەوە، كە تەماشای كۆمپیوتەرەكەی كرد، نامەكەی خوێندەوە كە نووسرابوو:

ژنە خۆشەویستەكەم، من بە سەلامەتی گەیشتم، لەوانەیە لات موفاجەئەش بێت كە پێت دەڵێم شوێنەكەمان ئەنتەرنێتی لێیە، چونكە لەوێ كۆمپیوتەریشیان داناوە كە بەهۆیەوە دەتوانی هەواڵی چركە بە چركە بنێری
من نزیكەی كاتژمێرێك دەبێت گەیشتوون، ئەوان هەموو شتێكیان ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی دوای دوو رۆژی تر تۆش بگەی
زۆر موشتاقی تۆم و هیوادارم گەشتەكەی تۆش دوای دوو رۆژ، ئاوا بەخێرایی بێت وەكو من.
تێبینی// زەرووری نییە جلی زۆر لەگەڵ خۆت بێنی، چونكە بەڕاستی ئێرە زۆر زۆر گەرمە، واتە دۆزەخە[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg