بابه‌ت: رۆناڵدۆ بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤالانسیا ئاماده‌یه
رۆناڵدۆ بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤالانسیا ئاماده‌یه
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌نێو یاریگای مێستایادا ئاماده ده‌بێت.
...
له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی رۆناڵدۆ رایگه‌یاند، راسته تووشی پێكان هاتبووم، به‌ڵام پێكانه‌كه‌م زۆر سووكه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه‌ی ئه‌وه‌م پێدراوه به‌شداری یاری بكه‌م، بۆیه له‌سه‌ر داوای خۆم خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری یانه‌كه گه‌ڕاندمییه‌وه نێو پێكهاته‌ی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤالانسیا له‌نێو مێستایادا.
سایتی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، رۆناڵدۆ رێگه‌ی پێدراوه له‌به‌رامبه‌ر ڤالانسیادا به‌شداری بكات، به‌ڵام بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دینامۆ زه‌گرب له‌جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا پشووی پێده‌درێت.See More
[/center]