1

بابه‌ت: *گۆزه‌یه‌كی شكاو‌..!!*

http://www.kurdupload.com/images/Y15Daj1321994919/kozee.jpg
[size=24]لەبەردەم ماڵێكدا كانیەكی سازگار هەبوو ، بەڵام تابڵێیت ئاوی كەم بوو ( دڵۆپ ، دڵۆپ )
ژنی ماڵەكە هەمیشە گۆزەیەكی لەبەردەم دڵۆپەكان دانابوو ، كە بە ماوەیەكی زۆر گۆزەكە پڕ دەبوو ،هەمووجار بەكچەكەی دەوت :-كچم ئاگات لە گۆزەكە بێت ، ڕۆژێكیان كچە بەگریان هاتەوە و بە دایكی وت دایكە گۆزەكە كەوت و ڕژا ، زۆر سەیر ڕژا!! نازانم چۆن ئەوەی بە چەند سەعاتێك پڕبوو بە یەك دەقیقە ڕژا ، دایك فرمێسكی كچەكەی سڕی و وتی :- كچی خۆم خەم مەخۆ تازە ئاوەكەمان لەكیس چوو بەڵام لەمە وانەیەك وەرگرە ( بزانە ئەوەی دڵۆپ دڵۆپ پڕ دەبێت ، قوڵپ قوڵپ دەڕژێت ، بزانە ئابڕوو و كەسایەتی ( شخصیة) و بەهاو ئاكاری جوان ) زۆری پێدەچێت تا مرۆڤ كۆیان دەكاتەوە و پێیانەوە دەناسرێت ، بەڵام بە هەڵەیەكی بچوك ، بە هەڵوێستێكی نەشیاو لە كاتێكی كەمدا لەدەستیان دەدات ) .. هاوڕێان ئەمە وانەیەكی گرنگە با ئاگامان لە گۆزەكان مان بێت..!![/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *گۆزه‌یه‌كی شكاو‌..!!*

ئامۆژگارییەکی زێڕینە دەست خۆش بۆ دانانی

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

3

وه‌ڵام: *گۆزه‌یه‌كی شكاو‌..!!*

MARYAM نووسی:

ئابڕوو و كەسایەتی ( شخصیة) و بەهاو ئاكاری جوان ) زۆری پێدەچێت تا مرۆڤ كۆیان دەكاتەوە و پێیانەوە دەناسرێت ، بەڵام بە هەڵەیەكی بچوك ، بە هەڵوێستێكی نەشیاو لە كاتێكی كەمدا لەدەستیان دەدات)

- زۆر كاریگه‌ره‌، ده‌ستت خۆش بێت. دڵنیابه‌ ده‌رسێكی باشی لێوه‌رگیرا.

4

وه‌ڵام: *گۆزه‌یه‌كی شكاو‌..!!*

21 نووسی:

انشااللة

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg