بابه‌ت: *پێڵاوی پاشا*
[size=16]
ده‌گێڕنه‌وه زه‌مانی زوو، كه هێشتا پێڵاو نه‌بوو، پاشایه‌ك حوكمی شارێكی گه‌وره‌ی ده‌كرد، رۆژێكیان تا ئێواره به‌ناو كۆڵانه‌كانی شاردا گه‌ڕا، كه گه‌ڕایه‌وه بۆ كۆشك بینی هه‌ردوو قاچی زامدار بوون و ئاوساون.. پاشا توڕه بوو.. فه‌رمانێكی شاهانه‌ی ده‌ركرد كه هه‌موو كۆڵانه‌كانی مه‌مله‌كه‌ت به چه‌رم داپۆشن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له كاتی رۆشتنا ئازار به قاچی نه‌گا. به‌ڵام یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی پێشنیازێكی باشتری كرد‌و وتی: "جه‌نابی پاشا بۆچی هه‌موو مه‌مله‌كه‌ت به چه‌رم داده‌پۆشی؟! ته‌نها دوو پارچه چه‌رمی بچوك له‌بن پێت دابنێ.. ئیتر واده‌زانی هه‌موو دنیا نه‌رم و چه‌رم پۆشه".
ئه‌مه یه‌كه‌مین بیرۆكه‌ی دروستكردنی پێلاو بوو.. به‌ڵام حیكمه‌ت له‌م چیرۆكه چیه؟!
دوو حیكمه‌تی زۆر ئاسانی تێدایه، كه زۆر مانادارن:
یه‌كه‌م: گه‌ر ده‌ته‌وێ گۆڕانكاری له جیهاندا بكه‌ی.. جارێ واز له جیهان بێنه.. له خۆته‌وه ده‌ست پێ بكه، ئه‌وه سه‌ره‌تای گۆڕینی هه‌موو جیهانه.
دووه‌م: با هه‌موو دنیا نه‌رم بێت وه‌ك ئاوریشم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاكه دڕكێك له‌بن پێت بێت واده‌زانی هه‌موو دنیا دڕكاوییه... پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته ئازیزان، با هه‌موو دنیا دڕك و داڵ بێت، به‌ڵام گه‌ر جووتی پێڵاوی نه‌رمت له پێدا بێت واده‌زانی هه‌موو دنیا نه‌رمه وه‌ك ئاوریشم[/size]