بابهت: *توانیم وازبهێنم*
[size=16]من بەرگەم گرت لەتۆ دووربم
توانیم دەرگای دڵم داخەم
بەڵام دڵنیام تۆ بەبێ من
گشت تەمەنت ئەبێتە خەم
توانیم وازبهێنم لەگریان
لەبێداری خۆم دەربکەم
سوێندەکانمم هێنایە دی
کەپێم ووتی بیرت ناکەم
وا نەزانی هەر رۆژێ بێی
دەرگای دڵم ئاوەڵایە
هەر بەتەنیا تۆم خۆش ئەوێ
ئاشق بەتۆم لەم دونیایە
نا بێ وەفا وا مەروانە
هەموو ساتێ لەدڵمای
نا تۆ ئێستاکە لام مردووی
ئاشقێکی زۆر بێ وەفای
[/size]
سۆران جاف